دوو هه‌زار کارمه‌ندی نوێ داده‌مه‌زرێن

ده‌زگای کاردۆزیی سوید (Arbetsförmedlingen) ده‌یه‌وێ دوو هه‌زار که‌سان له‌ سه‌ر کار دامه‌زرێنی بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری‌ بێکاریی هه‌رده‌م له‌ زێده‌بووندا که‌م کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌زگایه‌، هه‌ندێ ئه‌رکی تازه‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شان بۆ نموونه‌ چاوه‌دێریی ئه‌و که‌سانه‌ی چیدی بیمه‌ی نه‌خۆشییان نادرێتێ. ئابووریی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌و ٦٠٠ میلیۆن کرۆنه‌وه‌ ده‌وێ که‌ حوکوومه‌ت له‌ لایحه‌ی بودجه‌ی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو پێشنیاری کردووه‌. ئه‌و کاره‌ نوێیانه‌ش بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی یازده‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ ده‌ست پێبکرێن.