کرۆنی سوید، به‌هێزتر بووه‌

کرۆنی سوید له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریکاییدا هه‌ر دێ و به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌ر ئێستا دۆلارێک به‌  6,83 کرۆنه ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌ به‌هاری ڕابردوودا دۆلارێک له‌ نۆ کرۆن زیاتری ده‌کرد. شاره‌زایانی بواری ئابووری ده‌ڵێن هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار، ئاسایی بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی جیهانگری داراییه‌. هیوائی ئه‌وه‌ش ده‌رده‌بڕن که‌ کرۆن وه‌ک دراوێکی به‌هێز پێگه‌ی شیاوی خۆی له‌ ناو دراوه‌ جیهانییه‌کاندا وه‌ده‌ست بێنێت. کارل یوان بێنگستروێم کارناسی دراو له‌ سوێدبه‌نک.