ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کڵیسادا ده‌نگیان دا

که‌متر له‌ سه‌دا دوانزه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کڵیسادا هه‌بوو، ده‌نگیان داوه‌. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ که‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌ چوو ده‌رفه‌تی چونه‌ پێش و زیادبوونی ده‌نگده‌رانی پارته‌ بچوکه‌کان بوو.

دیموکراته‌کانی سوید، سڤارییه‌دیموکراته‌رنا، و پارتی ژینگه‌ هه‌روه‌ها کڵێسای فریمودیگ که‌ دژ به‌ هاوسه‌رگیری هاوجنسانه‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌درانیان به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 دووجا زیادی کردوه‌.

شایه‌نی باسه‌ کڵێسای فریمودیگ‌ ژماره‌ی نوێنه‌رانیان له‌ کڵێسای سویدیدا له‌ حه‌وت ئه‌ندامه‌وه‌ بوه‌ته‌ 13، پارتی ژینگه‌ له‌ چوار نوێنه‌ره‌وه‌ بۆ هه‌شت و پارتی دیموکراته‌کانی سوید نوێنه‌رانیان له‌ چواره‌وه‌ بوه‌ته‌ حه‌وت. 

هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م  هه‌ڵبژاردنه‌دا پارته‌کانی به‌ره‌ی حوکوومه‌تی بۆرژوا ،جگه‌ له‌ مه‌سیحییه‌ دیموکراته‌کان،ژماره‌ی نوێنه‌رانیان که‌م بۆته‌وه‌،  مۆدێراته‌کان له‌ چلو پێنج نوێنه‌ره‌وه‌ بونه‌ته‌ 41و پارتی سێنته‌ر 35 نوێنه‌ریان له‌ چلو یه‌ک ماوه‌ته‌وه‌ و پارتی گه‌لی لیبراڵ ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ پانزه‌وه‌ بۆته‌ 13. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان  تا ئێستا پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کڵێسای سویدیان به‌ زۆرترین ژماره‌ی نوێنه‌رانی که‌ 71 نوێنه‌ره‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. پارتی چه‌پیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ک خۆیان به‌ سێ نوێنه‌ر ماونه‌ته‌وه‌.