دراو ڕەنگە لە سوید ببڕێت

ئەم دزییە گەورەیەی ئەمڕۆ لە هەماری پارەی شیرکەتی پاراستنی ناودێر بە (گ ٤ ئێس) کرا لە حاڵێکدا بوو کە کارمەندان چاوەڕێی مووچەی مانگانەیان دەکەن. دیک مالملوند لە دامەزراوەی بازرگانیی سوید دەڵێ ئەم دزییە بە بێ گومان کارتێکەری لە سەر قەرزەکان دەبێت هەروەها لە سەر پارەی ناو بانکە دیوارییەکان، بە سویدی بانکومات.

بەڵام تۆ بڵێی پارەی بانکۆماتەکان تەواو بن؟ مالملوند دەڵێ هیچ نەبێ کەمبوونی پارە لەو بانکە دیوارییانەدا بەرچاو دەبێت. ئێمە ئێستا لە بەرەبەری ڕۆژانی پشووی کۆتایی هەفتەداین و گەلێ کەس چاوەڕێن پارە لە بانکۆمات دەرێنن.