به‌ری چه‌مکی "ناکۆکیی ناوخۆیی" به‌رین ده‌کرێته‌وه.

"بڕیارێکه‌‌ گرنگییه‌کی پره‌نسیپانه‌ی بۆ هه‌موو سیاسه‌تی کۆچی سوێدی هه‌یه‌"، به‌م قسانه‌ سه‌رۆکی گشتیی ده‌ستگه‌ی کۆچ دان ئیلیاسۆن بڕیاره‌که‌ی دوێنێی دادگه‌ی باڵای کۆچی وه‌سپ کرد که‌ به‌و پێیه‌ مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی به‌ سێ سۆمالیایی خه‌ڵکی مه‌قه‌دیشۆ به‌خشی.

ئه‌م بڕیاره‌ به‌و مانایه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ چه‌مکی "ناکۆکیی ناوخۆیی" فراوان ده‌بێت که‌ دوور نییه که‌ڵکی بۆ خه‌ڵکی وڵاتانێکی وایش هه‌بێت‌ که‌ ناکۆکیی ناوخۆییان لێ کوتووه‌ته‌وه‌‌.

دان ئیلیاسۆن ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌کێکی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ره‌ گرنگانه‌ی پێوه‌ند به‌ سیاسه‌تی کۆچه‌وه‌یه‌، که‌ له‌م سێ چوار ساڵه‌ی دواییدا بڕیار دراون، که‌‌ ئه‌وانه‌یشی دێنه‌ ڕیز که‌ له‌ ئاستی سیاسیدا ده‌گیرێن و گرنگییه‌کی زۆریان بۆ سیاسه‌تی کۆچی له‌ سوێد هه‌یه‌.

ئه‌م کاره‌ی له‌ دادگه‌ی باڵای کۆچدا یه‌کلا کرایه‌وه‌، که‌ مانای وایه‌‌ ئیتر له‌ په‌ناخوازی مه‌قادیشۆی پێته‌ختی سۆماڵ به‌ مه‌رج ناگیرێت ئه‌و هۆیانه‌ی هه‌بێت که‌ به‌ "که‌سه‌کی" ناونراون ـ ئیندیڤیدوێل ـ که‌سێکی وا به‌سیه‌ خه‌ڵکی مه‌قه‌دیشۆ بیت بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بدرێیت له‌ سوێد بمێنیته‌وه‌.

به‌م بڕیاره‌ی‌ دادگه‌که‌ مانایه‌کی نوێ به‌ چه‌مکی "ناکۆکیی ناوخۆیی" ده‌به‌خشێت. واته‌ نه‌ک‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌ شه‌ڕ و ناکۆکییه‌که‌دا بێت، به‌ڵکه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و ئازاره‌یش له‌ به‌رچاو ده‌گیرێت که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌یچێژن. ئه‌م پێناسه‌ نوێیه‌ بایه‌خی بۆ له‌مه‌ولا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ به هه‌ڵوه‌سته‌ی خۆی ده‌رباره‌ی بۆ نموونه‌ ئه‌فگانستان و عێراق و گۆنگۆی ڕۆژهه‌ڵات ده‌چێته‌وه‌ که‌ ناکۆکیی ناوخۆییان لێدا که‌وتووه‌ته‌وه. ده‌ستگه‌ی کۆچ ده‌یه‌وێت بۆ دیار بکه‌وێت که‌ ئاخۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوه‌سته‌که‌ی ده‌ستگه‌ی کۆچ پێوستی به‌ گۆڕان هه‌بێت،  دان ئیلیاسۆن ده‌ڵێت.

تاکوو ئێستا ئه‌م گۆڕانه‌مان به‌ پێویست، به‌ شیاو و به‌ کارێک نه‌گرتووه‌ که‌ بشێت ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکه‌ ڕێسای نه‌نووسراویمان لێ ڕه‌چاو کردووه‌. ئه‌م دنیایه‌ گه‌وره‌یه‌ و ده‌بێت به‌ هه‌موو بارودۆخێکدا بچینه‌وه‌ تا بزانین ئه‌گه‌ر پێویست ده‌کات ئاڵوگۆڕێکیان لێ ئه‌نجام بده‌ین. ‌ئیلیاسۆن ده‌ڵێت

بڕیاری دادگه‌ی باڵای کۆچ به‌و مانایه‌یشه‌ که‌ سێ دادگه‌که‌ی تری کۆچ له‌ سوێد ئیتر په‌ناخوازی مه‌قادیشۆیی به‌ شێوه‌ی جیا حوکم ناده‌ن. بۆ سێ ساڵ ده‌چێت دادگه‌که‌ی یۆتۆبۆری لای وا نییه‌ ناکۆکییکی چه‌کداری له‌ مه‌قادیشۆ هه‌بێت‌، که‌چی دادگه‌که‌ی ستۆکهۆڵم و مالمیۆ به‌و جۆره‌یان له‌ پرسه‌که‌ نه‌ڕوانیوه‌.

ئه‌‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ ئه‌وه‌ بێت که‌ هه‌وڵ بدرێت جۆره‌ بڕیارێکی سیاسی له‌م پرۆسه‌یه‌ بنرێت، دان ئیلیاسۆن لای وا نییه‌ ئه‌مه‌ ڕێی باشی ڕوو له‌ ئاکامی وا بێت.  به‌ڵکه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ دادگه‌کان شیاوتری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ن و، ده‌مێنیته‌وه‌ کار له‌سه‌ر ئه‌نجامندانی خێرای بکرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".