بەشکۆی پەروازی ئێس ئا ئێس، موسافیرانی کەم بۆتەوە

موسافیرانی ئەوساڵی شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئێس ئا ئێس لە چاو ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی نزیکەی ١٨ لە سەد کەم بۆتەوە.

 هۆی ئەمەش دۆخی نالەباری بازاڕ و ڕکەبەریی بەشکۆ نرخنزمەکانی دیکەیە کە گوشاری خستۆتە سەر شیرکەتی ئێس ئا ئێسیش. بەو مانایە کە هەمان ڕێژەی کەمبۆوەی ساس، بۆ سەر شیرکەتی نرخنزمی نورویجیەن زیاد کراوە.نۆرویجیەن بەشکۆی هەرە ڕکەبەرە لە تەک ساس دا و شیرکەتەکانی دیکە بۆ وێنە فینەر، تا ئێستا نەیانتوانیوە لە بەرامبەر شیرکەتی پەروازی سکاندیناڤیا، ئێس ئا ئێسدا ڕاوەستن.

وەبیر دێنمەوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا شیرکەتی ئێس ئا ئێس، نزیکەی یەک میلیارد و هەشتسەد میلیۆن کرۆنی زیان دا و لێبراو کرا تا بەرنامەیەکی بەرفرەوانی پاشکەوتکردنی دارایی جێبەجێ بکات و بۆ نموونە ئاستی مووچەی کارمەندانی دابەزاند.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".