سنووری ئاوەڵابوونی پەروەندەکان، رادەکرێ

حوکوومەت بەتەمایە پێشنیار بکات کە ماوەی سنوورداری داخرانی یاسایی پەروەندانەکان، لا ببات. بەو مانایە کە پەروەندەی قەتڵ و تاوانە گەورەکان، پاش ٢٥ ساڵ هەروا کراوە بن. بە ڕای هێنریک تام، مامۆستای تاوانناسیی زانکۆی ستۆکهۆڵم بە پەسندکرانی ئەو پێشنیارە، ڕێسایەکی یەکجار گرنگ لەو ناوە رادەکرێت.

پێشنیارەکە بێت و پەسند بکرێت ئەوا لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆیەش سنووری ٢٥ ساڵیش بۆ ئەوەی پەروەندەیەک پووچەڵ بکرێتەوە نامێنێت و بەدواداچوونی قەتڵ، تاوان دژی مرۆڤایەتی، گەلکوژی و تاوانی تیرۆریستی لەم پەروەندانەدا ـ بە پێچەوانەی پێشوو ـ هەروا ڕێگەپێدراو دەبێت.

تووماس بوودستروێم کۆنەوەزیری دادی حوکوومەتی سوسیال دیمۆکراتەکان، ڕایگەیاند کە بە وەها پێشنیارێک ڕازی دەبن چونکە دەستپێشخەریی ئەو پێشنیارە، هەر خۆیان کردبوویان. بەداخەوەشەن لەوەی کە پەسندکرانیشی ئەوەندە وە درەنگی دەکەوێت.

یەکێک لەو پەروەندانەی بە پەسندکرانی ئەو یاسایە ئیدی داناخرێ و هەروا ئامادەی لێکۆڵینەوە دەبێت، قەتڵی ئۆلۆف پالمێ سەرۆکوەزیری سوسیال دیمۆکراتەکانە کە ساڵی ١٩٨٦ لە ستۆکهۆڵم کوژراو تا ئێستا قاتلەکەی نەناسێنراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".