ئەو شۆفیرەی ئێس ئێم ئێسی دەنارد، دەرکرا

شۆفیری ئوتوبووسێکی شەریکەی هاتوچۆی ستۆکهۆڵم، ئێس ئێل، کە ماوەیەک لەمەو بەر لە کاتی لێخوڕینی موسافیرانی بەرەو نۆرتێلیێ، گەلێک جار ئێس ئێم ئێسی دەنارد سزای بۆ بڕایەوە و لە سەر کار لابرا.

تێد ستریدسبەری بەڕێوەبەری بەشی کارمەندانی شیرکەتی بوسلینک کە بۆ ئێس ئێل کار دەکات دەڵێ: ئاسایشی موسافیران لە ناوەندی کاری ئێمەدایە و لەم پێناوەشدا ئێمە یاسا و ڕێسای تایبەتیی خۆمانمان هەیە کە زۆریش توندوتیژن.

موسافیرانی ئەو ئوتوبووسە، زۆر لە ڕەفتاری شۆفیری ئوتوبووسەکە ناڕازی بوون و دەڵێن ئەو کەسە هەر ئاگای لە لێخوڕین نەبوو و بەردەوام خەریکی وەرگرتن و ناردنی ئێس ئێم ئێس بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".