دۆلار وه‌ک به‌هادارترین دراوی دنیا مه‌ترسیی له‌ ڕوودایه‌

دۆلاری ئه‌مه‌رێکی که‌ تاکوو ئێستا زاڵترین دراوی دنیایه،‌ دوور نییه‌ سه‌ده‌می زێڕێنی به ‌سه‌ر بچێت. له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌های دۆلار جارێکی تریش داشکا و حه‌زی مامه‌ڵه‌پێکردنیشی کاڵه‌وه‌ بووه‌. هه‌واڵی ئه‌وه‌یش که‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ ڕیزێک ده‌وڵه‌تی نه‌وتفرۆش به‌ نهێن له‌وه‌ دواون که‌ ئیتر نه‌وت به‌ دۆلار نه‌فرۆشن. پرۆفیسۆری بواری ئابووریی جیهانی له‌ زانستگه‌ی ستۆکهۆلم ـ هارری فلام ـ نه‌ک هه‌ر سه‌یری به‌م هه‌واڵانه‌ نایێت، لای لای وایه‌ ئه‌م کاره‌ ده‌بوو له‌ زۆر زووه‌وه‌ بکرایه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی (ئیندێپێندێت) بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کانی که‌نداو به‌ نهێن له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیا و ژاپۆن و فه‌رانسه‌ کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌وه‌ کۆڵیونه‌ته‌وه‌ که‌ دراوی تر له‌ فرۆشتنی نه‌وتدا به‌ کار بهێنن. ئه‌م کاره‌یش نه‌ک ده‌ستبه‌جێ به‌ڵکه‌ له‌ ماوه‌ی نۆ ساڵدا ئه‌نجام بده‌ن. ڕۆژنامه‌که‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی نادات و زۆربه‌ی وڵاته‌ ناوبراوه‌کانیش هه‌واڵه‌که‌یان به‌ درۆ خستووه‌ته‌وه‌. سه‌رڕای ئه‌مه‌ به‌های دۆلار هه‌ر له‌ داشکاندایه‌. وڵاتانی نه‌وت هۆی خۆیان بۆ گۆڕینی دۆلار به‌رامبه‌ر نه‌وت هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانن جاڕیان بده‌ن. ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ لای هارری فلامی پرۆفیسۆره‌وه‌ هۆی خۆیان هه‌یه‌ و ده‌ڵێت هه‌رکه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، دراوه‌ جیاجیاکانی دنیا له‌ ئاست یه‌کدا نرخیان ئاڵوگۆڕ ده‌بێت، چونکه‌ ڕووسیا و چین و سعوودییه‌ و وڵاتی تریشیان دراوێکی زۆریان پاشه‌که‌وت کردووه‌ ـ بۆ نموونه‌ دۆلار ـ  بۆیه ده‌یانه‌وێت جڵه‌وی دراوی پاشه‌که‌وتراوی خۆیان له‌ ده‌ستی خۆیاندا بێت، ئه‌گینا پاره‌یه‌کی زۆریان له‌ کیس ده‌چێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".