هێمای ده‌رمانخانه‌کان ده‌گۆڕێت

هێماییه‌کی نوێ بۆ ده‌رمانخانه‌کان، ئه‌پۆتێکێت ئه‌مڕۆ خرایه‌ ڕوو، به‌و پێیه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستگه‌ی ده‌رمانیان هه‌یه‌ و بۆیان هه‌یه‌ ده‌رمانی ڕێنمایی کراوی پزیشک به‌ ڕه‌چه‌ته‌ بفرۆشن، ئه‌م هێما نوێیه‌ هه‌ڵ ده‌گرن.  بڕیاری ئه‌م هێما نوێیه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ یه‌کی مانگی یولی ڕابوردووه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌ درا که‌ جگه‌ له‌ ئه‌پۆتێکێت ئابێ، ده‌رمانخانه‌کانی تریش، ئه‌پۆتێکێت، بۆیان هه‌یه‌ خاوه‌ندارێتی بگرنه‌ ده‌ست. ئامانجیش له‌ گۆڕینی ڕێسای خاوه‌ندرێتی ده‌رمانخانه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زیاتر ده‌رمانخانه‌ بکرێنه‌وه‌ و‌ ماوه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانیان زیاتر بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".