خوێندکاران توشی ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێکه‌ هاتوون

نزیکه‌ی 150 خوێندکاری خوێندنگایه‌ک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری خوێڤدێ، دوێنێ به‌ هۆی ئینفله‌وه‌نزاوه‌ نه‌خۆش که‌وتوون. به‌ڵام هێشتا ده‌رنه‌وکه‌وتووه‌ که‌ ئاخۆ هه‌موو ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ به‌هۆی ئینفله‌وه‌نزاوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێکه‌یان گرتووه‌ یان نا، ته‌نها سیان له‌و خوێندکارانه‌ نه‌بێت که‌ له‌دوای پشکنین ده‌رکه‌وتووه‌ ئینفله‌نزه‌ نوێکه‌یان توشهاتووه‌.

هه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا خوێندکارانی چه‌ند خوێندنگایه‌کی تر له‌ داند‌رید له‌ ستۆکهۆلم و له‌ شاری سوندسڤاڵ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێکه‌ که‌ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ناسراوه‌ توش هاتوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".