چواره‌م قۆناغی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی کار خرایه‌ به‌رده‌م حوکوومه‌ت

باجی موچه‌ به‌ ته‌رخانکردنی 10 ملیارد کرۆن له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتووه‌وه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ پێشنیازی چواره‌م قۆناغی داشکاندنی باجی موچه‌یه‌ ،یۆبسکاتێئه‌ڤدراگ، که‌ له‌ پێشنیازێکدا حوکوومه‌ت ئه‌مڕۆ خستیانه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان. به‌وپێیه‌ زۆربه‌ی موچه‌خۆران مانگانه‌ 200-250 کرۆن که‌متر باجیان ده‌که‌وێت.

قۆناغه‌کانی پیشتری که‌م کرنه‌وه‌ی باجی موچه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی گرته‌وه‌ که‌ ئاستی موچه‌یان به‌ مۆچه‌ی ئاسایی ناوده‌برێت، نۆرماڵئینکۆمستتاگه‌رێ، بۆ نموونه‌ کارمه‌ندانی بواری چاوه‌دێری نه‌خۆش، ڤۆردبیترێدێ، هه‌روه‌ها کرێکارانی بواری پیشه‌سازی کانزا، که‌ به‌ پێی حوکوومه‌ت له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابووردودا و به‌ هۆی ئه‌و باج که‌مکردنه‌وه‌یه‌وه‌ نزیکه‌ی 1500 کرۆنێک موچه‌که‌یان زیادی کردووه‌. ئه‌م پێشنیازه‌ نوێیه‌ که‌ قۆناغی چواره‌می که‌مکردنه‌وه‌ی باجه‌ له‌لایه‌ن حوموومه‌تی بۆرژواوه‌ که‌مکردنه‌وه‌ی باجی مووچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ مه‌به‌سته‌ که‌ ئاستی دارراییان به‌ موچه‌ نزم و مامناوه‌ندی ناسراون که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

جێی سه‌رنجه‌ هه‌ر له‌و پێشنیازه‌ حوکوومه‌تدا هاتووه‌ که‌ ئه‌م داشکاندنی باجه‌ له‌ یه‌کی مانگی یانوه‌ری ساڵی داهاتووه‌وه‌ په‌یڕه‌وبکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".