به‌ڵێ بۆ ماره‌بڕینی هاوجنسان له‌ کڵیسادا

له‌مه‌ودوا هاوجنسان مافی ماره‌بڕینیان له‌ کڵیسادا ده‌بێت‌، ئه‌مه‌ بڕیاری کڵیسای سویدیه‌ سڤێنسکا شیرکان که‌ باڵاترین ده‌سته‌ی بڕیارده‌ری کڵیساکانی سویده‌ و  ئه‌مڕۆ له‌ کۆبونه‌وه‌کانیادا که‌ له‌ دوێنیوه‌ له‌ شاری ئوپسالا بۆ ئه‌م پرسه‌ و پرسی پاراستنی مافی  کڵیسا له‌ ماره‌بڕیندا به‌سترابوو، به‌ زۆرینه‌ ی ده‌نگ  بڕیاره‌که‌یان‌ په‌سه‌ند کرد. په‌یڕه‌وکردنی بڕیاری هاوسه‌رگیری کڵیسایی هاوجنسان له‌ یه‌کی مانگی داهاتوه‌وه‌ واتا نۆڤه‌مبه‌ر ده‌ست پێده‌کات.

جێی سه‌رنجه‌ هاوجنسان له‌ یه‌کی مانگی مای ڕابووردووه‌وه‌ و به‌ پێی یاسایه‌کی په‌رله‌مان مافی هاوسه‌رگیری مه‌ده‌نیان واتا نا ئاینییان هه‌بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".