جه‌نگاوه‌ران له‌ سویده‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر ده‌ڕۆنه‌وه‌

ده‌ستگه‌ی پاراستنی سویدی، سێپۆ، ئاماژه‌ به‌ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا بۆ به‌شداری له‌ جه‌نگ و توند و تیژیی له‌ سویده‌وه‌ ‌ بۆ وڵاتانی تر ده‌ڕۆنه‌وه‌. به‌ پێی زانیارییه‌کانی سێپۆ له‌ حاڵی حازردا ژماره‌یه‌ک که‌س له‌ ئه‌فگانستان و پاکستان هه‌روه‌ها سۆماڵ هه‌ن که‌ له‌ سویده‌وه‌ پاره‌یان کۆکردۆته‌وه‌ و به‌ دڵخوازانه‌ بۆ ڕاهێنان و به‌شداری له‌ جه‌نگدا ڕۆشتوونه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

- ئه‌و که‌سانه‌ به‌شداری جه‌نگ ده‌که‌ن، ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌که‌ن و خۆ بۆ کوشتار ئاماده‌ ده‌که‌ن. به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ یه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ له‌ ده‌تسگه‌ی پاراستنی سویدی مالێنا رێمبێ، له‌ هه‌مان کاتدا ده‌ستگه‌ی سێپۆ ده‌ڵێن به‌رگرتن له‌ سه‌فه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ ئاسان نییه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ده‌ستگه‌یه‌ ده‌توانن بیکه‌ن ‌ گفتوگۆکردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌نیازی سه‌فه‌رن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م کاره‌ سێپۆی خستۆته‌‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ی گومانلێکردن له‌ که‌سانی بێتاوان.

 مالێنا رێمبێ ده‌ڵێت ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌بێت که‌ که‌سێک بڕیاری داوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستی ده‌چێته‌وه‌ تا بتوانین ده‌ستگیری بکه‌ین، گه‌ر نا به‌رگرتن له‌و که‌سانه‌ زه‌حمه‌ته‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و جۆره‌ بیروباوه‌ڕانه‌یان هه‌یه‌ ، دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌ڕۆنه. به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ یه‌که‌ی توێژینه‌وه‌ له‌ ده‌تسگه‌ی پاراستنی سویدی مالێنا رێمبێ

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".