دەرمان لە دوکانی ئاساییش دەفرۆشرێت

لە هەفتەی داهاتووەوە واتا لە یەکی مانگی نۆڤەمبەرەوە، ئەو کەسانەی پێویستییان بە دەرمانی وەک حەبی سەرئێشە، حەبی فلۆر دژی ددان ئێشە، چاوئێشه‌، لووتگیران و شتی وا هەبێت بە جێی دەرمانخانەی ئاپۆتێکت دەتوانن لە دوکانی ئاسایی بیکڕن. لەو لیستەیەدا زوربەی هەرە زۆری ئەو دەرمانانەی بە بێ رەجەتە، یا بەبێ نوسخە، دەفرۆشرێن بەرچاو ده‌که‌وێ. دیاره‌ هه‌ندێ ده‌رمان، بۆ وێنه‌ ئه‌وانه‌ی نیکۆتینیانا تێدایه‌، ته‌نیا به‌و که‌سانه‌ ده‌فرۆشرێن که‌ ته‌مه‌نیان هه‌ژده‌ و سه‌رووتره‌.

ئه‌مه‌ له‌ گوێن ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ دوای توێژینه‌وه‌ی ڕه‌سمیی حوکوومه‌ت له‌ سه‌ر کاری ده‌رمانخانه‌کانی وڵات، له‌ به‌هاری ڕابردوودا کراوه‌، ئه‌نجام ده‌درێ و ڕاسپارده‌گه‌لی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش، پشتئه‌ستووری کردووه‌‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".