Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پەناخوازانی پەنهانژی لە زیادبوون دان

لە سوید، ژمارەی ئەو پەناخوازانەی لە ترسی ناردنەوە خۆ دەشارنەوە زیاتر و زیاتر دەبن. چەند ساڵێک بوو ئەم ڕێژەیە دابەزیبوو بەڵام ئەوا دیسان بەرز بۆتەوە. مەهای ژنە عێراقی کە هاوڕێی سێ منداڵەکانی لەو پەڕ ستۆکهۆڵم دەژی یەکێ لەوانەیە.

مەها کە دوو سالە لە سویدە و چوار مانگێک دەبێ خۆی شاردۆتەوە دەڵێ ئەمە ژیانێکی دژوارە، خۆشاردنەوە زەحمەتە. ئێمە بەردەوام لەتەک سێ منداڵەکانم خەریكی جێگۆڕکێین.

مەها تەنیا یەکێکە لەو هەزاران پەناخوازەیە کە لە سوید خۆی شاردۆتەوە تا نەینێرنەوە. هانس رووسنکڤیست لە ناوەندی کۆنترۆڵی سەرسنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سەراسەریی سوید دەڵێ ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان شاردۆتەوە ٨٧٠٠ کەسە و لە چاو ساڵانی ڕابردوودا گەلێ کەمترە بەڵام ئەو ژمارەیە دیسان لە هەڵکشان دایە.

چەند ساڵ لەوە پێش، ژمارەی پەناخوازانی پەنهانژی هەموو ڕۆژێ هەر زیادی دەکرد. بۆ نموونە ساڵی ٢٠٠٥ ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە دە هەزار کەس. وای لێهات کە بڕیارێک لە لایەن دەزگای کۆچەوە دەرچوو و پاش پێداچوونەوە، زیاتر لە ٦٠ لەسەدیان مۆلەتی مانەوەیان درایێ.

دەرچوونی ئەم بڕیارە و مۆڵەتوەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرە، پەناخوازانی پەنهانژی لە کەمییان دا کەچی ئەوا دیسان ژمارەیان لە زۆربوون دایە. دیسان هانس رووسنکڤیست لە ناوەندی کۆنترۆڵی سەرسنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سەراسەریی سوید:

پۆلیس ساڵی ڕابردوو، بە شوێن ٧٦٠٠ پەناخوازی پەنهانژیدا دەگەڕا تا بیانگەڕێنێتەوە. لە سێپتامبری ئەمساڵدا ژمارەیان بوو بە ٨٧٠٠ کەس و پێش بینی دەکرێ کە تا کۆتایی ساڵ ئەم ژمارەیە هەر زیاد بکات.

مەهای ژنە عێراقی کە ئێستا خەریکە داخوازنامەیەکی نوێ ئامادە دەکات دەڵێ ناتوانم بگەڕێمەوە عێراق. ژیانی بە نهێنی لە سوید زۆر زەحمەتە، بەڵام بەم حاڵەوە لە گەڕانەوە بۆ عێراق زۆر خۆشترە. من لەوێ بێگومان دەکوژرێم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".