پایرتبەی دەبێ دابخرێت!

دادگای بەرایی ستۆکهۆڵم (Stockholms tingsrätt) دەیەوێ بە تۆبزی ماڵپەڕی پایرتبەی بۆ بڵاوکردنەوەی پەڕگە، فیلم و موزیک دابخات. بۆ ئەو مەبەستەش بە کەسانی بەڕیوەبەری سایتەکەیان ڕاگەیاندووە کە بێت و ماڵپەرەکەیان دانەخەن ئەوا دەبێ یەک میلیۆن کرۆن، جەریمە بدەن.

پێشتر دادگای بەرایی بڕیاری دابوو کە شیرکەتی بڵەک ئینترنێت کە سیرڤری پێداون، خۆی ماڵپەرەکە دابخات. ئەم کارش کرا بەڵام ئێستا کە سایتەکە لە شوێنێکی ترەوە دیسان وەکار کەوتۆتەوە ئەوا دادگەی بەرایی راستەوخۆ پەیوەندیی بە خاوەنانی کردووە و داوای داخستنی لێکردوون.

مونیکا ڤادستێد نوێنەری حقووقیی شەریکەکانی هۆڵیڤوود لە دادگای دژ بە پایرتبەی دەڵێ دوو کەس لە خاوەنانی ماڵپەڕەکە قەدەغە کراون کە ماڵپەری د پایرتبەی، بەڕێوە ببەن و بێت و بیکەن مەجبوور دەکرێن هەر کامەی نیو میلیۆن کرۆن جەریمە بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".