کەم کەس دەیانەوێ خۆ بکوتن

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی دژی کوتانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای بەرازن، ڕاپۆرتەکان لە کارتێکەرییەکانی لاوەکیی ئەم ڤاکسینە دەدوێن کە هەندێکیان جێی مەترسین.

بێت و تەندروستیی ئەو کەسەی خۆی دەکوتێ پێشتر خراب بووبێ و هێزی بەرگریی لەشی باش نەبووبێ ئەوا کارتێکەریی لاوەکیی ڤاکسینەکەشی لە سەر زۆر دەبێت، گونیللا خوێلین فۆشبەری سەرۆکبەشی ئاسایشی دەرمان لە دەزگای دەرمانی سوید (Läkemedelsverket).

کارتێکەرییەکان زۆر نین و ئەوانەش کە هەن جۆرێک کە هەڵامەتن یا باسک ئێشە. بەڵام بەهێزترن لەو کارتێکەرییانەی لە ڤاکسینەکانی دی دەکەونەوە. لەو حەوسەد ڕاپۆرتەی بە دەزگای دەرمانی سوید گەیشتوون تەنیا ٢٠یان باس لە جیددیبوونی کارتێکەرییە لاوەکییەکان دەکەن، بە تایبەت کاردانەوەی لەش بە هۆی هەستیاربوون (allergiska reaktioner).

گونیللا خوێلین فۆشبەری دەڵێ ئێمە ئێستا لە چۆنەتیی ئەو کاردانەوانە دەکۆڵینەوە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە کە هەر ئێستا تەنیا ئەو کەسانەی لە بازنەی مەترسیدان دەکوترێن، لە هەر کوییەکی سوید بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".