سێ کوردی سوید، لە کوردستان بوونە وەزیر

سێ کوردی سوید لە کابینەی بەرهەەم ساڵح، سەرۆکوەزیری حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بوونە وەزیر. وەزیری ناوخۆ عەبدولکەریم سولتان سنجاری، ناسراو بە کریم شنگاری کە پێشتر پارێزەر بووە و بە درێژایی ساڵانی هەشتا لە سوید ژیاوە. شنگاری پێشتریش هەر وەزیری ناوخۆی حوکوومەتی هەرێم بووە.

وەزیری گەشتیاری و شارەوانییەکان، سەمیر عەبدوڵلا مستەفا کە لە گوێن ڕاگەیەنراوی نوێنەرایەتیی حوکوومەتی هەرێم لە وڵاتانی باکوور، پێشتر لە سوید بە پرسی گواستنەوەوە خەریک بووە.

وەزیری پەیوەندی و گواستنەوە، ئەنوەر شابۆی ئاسووری کە لە زانکۆی ستۆکهۆڵم خوێندەوار بووە و مەجستێری فیزیای وەرگرتووە.

بەرهەم ساڵح پێشتر جێگری سەرۆکوەزیری حوکوومتی عێراق بووە. حوکوومەتی هەرێم نۆزدە وەزیری هەیە و بێجگە لە یەکیان هەمووان پیاون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".