ژنانی دووگیان بردیانەوە

چوار ژن کە ئەو کاتەی دووگیان بوون لە لایەن سندووقی بیمەوە پارەی نەخۆشییان پێنەدرابوو لە دادگادا بردیانەوە و یەکی پەنجا هەزارکرۆنیان درایێ. دادگا پێی وایە ئەمە رەفتارەی سندووقی بیمە، هەڵاواردنە دژی ئەو ژنانە و بۆیەش دەبێ جەریمە بدات.

لە دادگادا سندووقی بیمە نەیتوانی بیسەلمێنێ کە نەدرانی پارەی یارمەتیی نەخۆشیی ئەو ژنانە، پێوەندی بە دووگیانبوونیانەوە نەبووە. دادگا ڕای لە سەر ئەوە بوو کە ئەو ژنانە هەم دەبێ پارەکەی مافی خۆیان بووە وەرگرنەوە هەم جەریمەیەکی یەکجار زۆر کە ببێتە سەرمەشقێک بۆ دووپاتنەبوونەوە.

دادگا هەروەها داوای کرد کە کاربەدەستانی حوکوومەتی دەبێ زیاتر لە کەسانی دی، یاساکانی هەڵاواردن لە بەرچاو بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".