Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکێکی دیکەش بە پەتای بەراز مرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 november 2009 kl 16.28

پیاوێکی چل و هەشت ساڵەی خەڵکی ئۆرێبروو بە نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز مرد. بەڵام لە گوێن ئەو زانیارییانەی ئەنجومەنی پارێزگا باسی کردوون ئەو پیاوە، نەخۆشیی دڵیشی هەبوو و ئەم ڤاکسینە، یارمەتیی مردنی داوە.

ئەم پیاوە لە ماڵە خۆیدا مرد و تاقیکارییەکان ئەمە دەردەخەن کە ڕاستە ئەو کەسە دژی پەتای بەراز کوتراوە بەڵام نەخۆشیی دڵیشی هەبووە و پاش سەکتەیەکی دڵ مردووە. دیارە ڤاکسینەکەش یارمەتی مەرگی داوە. ماتس بیوێرەمالم ڕاوێژکاری دەرمانی ئەنجومەنی پارێزگای ئۆرێبروو دەڵی ئەو نەخۆشە بەر لە مردن، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ناوەندی نەخۆشەوانی نەبووە.

لە سوید ئەو کەسانەی ئەنفلۆنزاای بەرازیان گرتووە ٢١٢٦ کەسن و سێیان تا ئێستا مردوون. ئەو دوو کەسەی دیش کە پێشتر مردبوون، هەر نەخۆشیی سەختیان هەبووە، یەکیان شێرپەنجەی هەبووە و ئەوی دی لە جێدا کەووتبوو و چەندین نەخۆشیی هەبوو. ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش منداڵێک کە تووشی نەخۆشیی پەتای بەراز ببوو، مرد بەڵام هێشتا کەس نازانێ کە ئاخۆ هەر ئەمە وای کرد بمرێ یا هۆی دیکەی هەبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".