ڕێککەوتننامەی لیسەبۆن، پەسند کرا

دادگەی دەستووری کۆماری چێک، ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەی لیسەبۆنی پاش هەندێ ئاڵۆگۆڕ، پەسند کرد. ئەم بڕیارە بەو مانایەیە کە ڕێککەوتننامەی لیسەبۆن وەک دەستووری بنچینەیی یەکێتیی ئەورووپا، پاش ئیمزاکردنی سەرۆککۆماری چێک ڤاسلاڤ کلاس دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای ئەو ئیمزاکرانەیە کە فرێدریک ڕاینفێڵد سەرۆککوەزیری سوید و سەرۆکی خولی ئەمجارەی یەکێتیی ئەورووپا، وڵاتان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی گەورەی نائاسایی دەکات بۆ ئەوەی بۆ نموونە سەرۆکێکی هەمیشەیی بۆ جڤینەکانی لەمەولای حوکوومەتان دیاری بکرێت، هەروەها وەزیرێکی دەروە بۆ گشت وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".