Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پرسی مووچه‌ له‌نێوان کارمه‌ند و خاوه‌نکاراندا یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 november 2009 kl 18.21

دوێنێ ڕێککه‌وتنه‌کانی مووچه‌داریی ئه‌م وه‌رزه‌ی ساڵ ده‌ست پێ کرا، که‌ سێ میلیۆن خاوه‌نمووچه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و که‌ ڕێکه‌وتنی نوێ ده‌رباره‌ی مووچه‌کانیان مۆر ده‌کرێت. رێکخراوی سه‌ندیکاکانی سوێد و سه‌ندیکای تری بواری پیشه‌سازی مه‌رجی هاوبه‌شی خۆیان بۆ ڕێککه‌وتنه‌ نوێیه‌کان خسته‌ ڕوو. ئه‌مان ده‌یانه‌وێت 620 کرۆنی مانگانه‌یان بۆ زیاد بکرێت. ئه‌مه‌ به‌لای سێسیلیان فالبێرییه‌وه‌، که‌ سه‌رۆکی سه‌ندیکای ئونیوونێن Unionen مه‌رجێکی پڕ له‌ به‌رپرسییه‌، به‌ڵام جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌ندیکاکان کریسته‌ر ئۆۆگرێن خاوه‌نکارانی بواری بازرگانی و پیشه‌سازیی سوێد به‌م جۆره‌ی نابینن.

به‌ڵی خاوه‌نکاره‌کان نایانه‌وێت هیچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان له‌  گوتوبێژه‌ ناوه‌ندییه‌کاندا ناوێت. ڕێکخراوی ژنانی که‌ممووچه‌ی نێو ڕێکخراوی سه‌ندیکاکانی سوێد داوای وایه‌ که‌ به‌ لای که‌مه‌وه‌ 125 کرۆنی مانگانه‌ی هه‌ر کارگه‌رێکی ئه‌و بواره‌ زیاد بکرێت، که‌ مانگانه‌ی کارگه‌رانی له‌ 21 هه‌زارو 300 کرۆن که‌متره‌. سکرتێری کاروباری ڕێککه‌وتن له‌ ڕێکخراو یسه‌ندیکاکاندا، په‌ر بارد، ئه‌مه‌ی به‌ لاوه‌ گرنگه‌.

له‌ کۆتایی مارسی ئه‌مساڵدا ڕێککه‌وتنه‌ سێساڵانه‌ییه‌کی له‌مه‌ڕ مووچه‌ی کارگه‌رانی سوێد به‌سه‌ر ده‌چێت. ساڵی 2007 که‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ مۆر کرا، باری ئابووریی سوێد گه‌ش بوو و زیادکردنی مووچه‌یش له‌ دوو سێ ساڵی به‌ریش له‌ ده‌ورووبه‌ری  سێ تا چوار له‌ سه‌دی مووچه‌ بوو. به‌ڵام ئێستا بارودۆخی ئابووریی سوێد سسته‌ و بێکارییش به‌ده‌م ڕۆژگاره‌وه‌ زیاد ده‌کات. بازاڕی بازرگانی و پیشه‌سازی ـ که‌ کۆمپانیای هه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شمه‌کی قورسیش ده‌گرێته‌وه‌ ـ لایان وایه‌ قازانجیان به‌جارێک که‌م بووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵامسانی ئابووری و سووده‌ پێودانگییه‌که‌ی بانکی نیشتمانیی سوێد له‌ ده‌وروبه‌ری سفردایه‌ و تاکوو ئێستا هیچێکی وا ده‌رنه‌که‌وتووه که‌ بۆ خه‌ڵکی بسه‌لمێنێت باریی ئابووریی دنیا وه‌رچه‌رخاوه‌ و ته‌نگژه‌ داراییه‌که‌یش به‌سه‌ر چووه‌. هه‌ر له‌م بارودۆخه‌دا ده‌بێت لایه‌نه‌کانی بازاڕی کار له‌سه‌ر زیادکردنی مووچه‌ی بۆ له‌مه‌ودوای ئه‌م ساڵ  ڕێک بکه‌ون. ئێستا پێ ده‌چێت ڕێککه‌وتنێکی یه‌کساڵه‌ به‌ هۆی بارودۆخه‌ نادڵنیاکه‌وه‌ مۆر بکرێت.  نوێنه‌رانی ڕێکخراوی سه‌ندیکاکانی سوێدیش مه‌رجیان داناوه‌ که‌ هیچ کارگرێک له‌ 430 مه‌کتری مانگانه‌ی بۆ زیاد نه‌کرێت و سه‌ندیکای پیشه‌سازیی نێو ڕێکخراوی سه‌ندیکاکان 620 کرۆنی زیاده‌ی مانگانه‌ی به‌ مرج گرتووه‌. سه‌رۆکی سه‌ندیکای ئی ئێف مێتال ـ ستێفان لیۆڤێن ـ  سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ خراپه‌ ئه‌م مه‌رجه‌ی پێ به‌جێیه‌. به‌ڵام خاوه‌نکاران لایان وایه‌ که‌ ئه‌م مه‌رجه‌ له‌ جێی خۆیدا نییه‌ و زیادکردنه‌که‌ هه‌ر به‌مه‌وه‌ ناوه‌ستێت، به‌ڵکوو خه‌رجی تریشی لێ زیاد ده‌بێت. ئه‌م هه‌مووه‌یش جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی خاوه‌نکاران، کریسته‌ر ئۆگرێنی نیگه‌ران کردووه‌. ‌

ڕێکخراوی خاوه‌نکاران ده‌یه‌وێت ته‌نیا ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ بارێکدان مووچه‌ی کارگه‌رانیان زیاد بکه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای کارگران و له‌ ئاستێکی ناوچه‌ییدا ڕێک بکه‌ون.

جا له‌م باره‌ ئابوورییه‌ی سوێددا چی بۆ زیادکردنی مووچه‌ ده‌کرێت. له‌م بواره‌دا  ئینستیتووتی باری ئابووری به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتووه‌ که مووچه‌ی سێ ساڵی له‌مه‌ولا، ده‌بێت له‌ یه‌ک و نیو تا دوو و نیو له‌سه‌دا زیاد بکرێت. ماتس دیلێن که‌ سه‌رۆکی ئینستیتیووته‌که‌یه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵامسانی ئابووری و زیادکردنی مووچه‌ و سیاسه‌تی دراو، پێوه‌ندییان به‌ یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر مووچه‌ زیاد بکرێت، فشاری هه‌ڵامسانی ئابووریش زیاد ده‌کات، بۆیه‌ ده‌بێت بانکی نیشتیمانیی باره‌که‌ جه‌ڕ بدات و  سووده‌ پێودانگییه‌که‌ی‌ زیاد بکات، که‌ کارێکه‌  چالاکیی ئابووری که‌م ده‌کاته‌وه‌.

سووده‌ بنگه‌یی یان پێودانگییه‌که‌ی بانکی نیشتیمانی ـ حاڵی حازر ـ له‌ ده‌وری سفردایه‌ و بانکه‌که‌ ئیتر ناتوانێت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و سووده‌ سیاسه‌تیی دارایی و دراوی وڵات ببووژێنێته‌وه‌. ماتس دیلێن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مووچه‌ له‌و هێنده‌ی زیاتر بکرێت که‌ ئینستیتیووتی باری ئابووری دیاری کردووه‌، بۆ‌ کارکردن و دۆزینه‌وی کاری نوێ به‌ خراپ ده‌شکێته‌وه‌، چونکه‌ بانکی نیشتیمانیش سووده‌که‌ی خۆی زیاد ده‌کات. 

دیلێن ده‌یشڵێت ئه‌گه‌ر زیادکردنی مووچه‌ له‌م سێ ساڵه‌دا ئاڵوگۆڕ نه‌کرێت، هه‌ڵامسانی ئابووری زۆر که‌م ده‌بێت و بانکی نیشتیمانیش سوودی له‌مه‌ی ئێستا زیاتر که‌م ناکاته‌وه‌، چونکه‌ ئێستا له‌ ده‌وری سفری له‌ سه‌ددایه‌. ئه‌گینا ئه‌و سووده‌ زیاد ده‌کرێت که‌ بشکرێت نه‌ بۆ خه‌جکردن باشه‌ و نه‌ بۆ مایه‌گوزاری

سیاسه‌تکار و لایه‌نه‌کانی بازاڕی کار له‌ گوتوبێژی تایبه‌ت به‌ باری ئابووری وڵاتدا، زۆرجار ئاماژه‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌ده‌ن که‌ ئینستیتیووتی باری ئابووری ئه‌نجامیان ده‌دات و ئینستیتیووته‌که‌ش وه‌ک ده‌مڕاستی ئه‌م بواره‌ی ده‌بینن. ماتس دیلێن له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "ئێمه‌ به‌ پارێزه‌وه‌ ڕای خۆمان ده‌رده‌بڕێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرین که‌ ئه‌نجامگیرییه‌کانی ئێمه‌ چ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر به‌رهه‌م و کارکردن ده‌نێته‌وه‌. خاوه‌نکار زیاتر سه‌رنجی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ قازانجه‌کان چۆن زیاد ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا ڕێکخراوی سه‌ندیکاکان ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ به‌ گرنگ بگرن که‌ سووده‌ پێودانگییه‌که‌ی بانکی نیشتیمانی کام گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ئابووری سوێد ده‌ڕوانین که‌ چۆن  به‌سه‌ریه‌که‌وه‌ په‌ره‌ ده‌ستێنیت".

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".