ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سوێد ورد ده‌بێته‌وه‌

یه‌کیه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سوێد، ڕه‌خنه‌ی دژ به‌ سوێدی دووباره‌ کردووه‌ته‌وه‌ و گوتوویه‌تی که‌ سوێد چه‌ند په‌یمانێکی ڕێکخراوه‌که‌ ڕه‌چاو ناکات و، بۆ نموونه‌ کۆچهێن و په‌ناخواز و مۆڵه‌تنه‌دراوان نه‌ نه‌خۆشه‌وانییه‌کی وه‌ک خه‌ڵکانی سوێدیان بۆ دابین ده‌کرێت، نه‌ خوێندن و فیربوونی زمان.

سوێد ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یشی لێ گیراوه‌ که‌ ژنان و که‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و که‌چه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ناهه‌قییان له‌ ڕوودا ده‌کرێت، که‌ هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌نامه‌ و توندوتیژیی سێکسیی لێدا بره‌وی سه‌ندووه‌.

ساڵی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی که‌ سه‌ر‌ به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ و که‌ بنکه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌ جنێڤ هه‌ڵکه‌وتووه‌، له‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که‌ ده‌پێچێته‌وه‌ ـ که‌ سوێد یه‌کێکیانه‌ ـ  بۆ ئه‌وه‌ی بۆی دیار بکه‌ویت که‌ په‌یمانه‌کانیان لێدا چۆن ڕه‌چاو ده‌کرێن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".