منداڵی تێهه‌ڵدراو ماوه‌یه‌کی زۆر چاوه‌ڕێ ده‌کات

ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌کێشێت پرسی ئه‌و منداڵ و هه‌رزه‌کارانه‌ یه‌کلا بکرێته‌وه‌ که‌ لێیان ده‌درێت. دادپرسگه‌ی گشتیی‌ شاری‌ هالمستاد 190 ڕۆژێکی پێ ده‌چێت تا بۆ دادگه‌ی‌ یه‌کلا ده‌کاته‌وه‌ سکاڵایه‌کی منداڵی لێدراو ئاخۆ هێند ده‌هێنیت دادپرسیی بۆ ساز بکرێت‌. دیاره‌ هیچ دادپرسگه‌یه‌کی تری سوێد نییه‌ له‌و 190 ڕۆژه که‌متری پێ بچێت. ئه‌مه‌ کارێکه‌ یاسایه‌کی پی پێشێل ده‌کرێت‌ که‌ ده‌ڵێت هه‌ر سکاڵایه‌کی تایبه‌ت به‌ لێدانی منداڵان که‌ تۆمار ده‌کرێت، تا بڕیار ده‌درێت به‌ دادگه‌ بدرێت، نابێت 90 ڕۆژ زیاتر بخایه‌نێت. به‌ڵام ڕاستیی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه‌ و به‌ گشتی هیچ دادپرسگه‌یه‌کی سوێد له‌ 140 ڕۆژی که‌متری پێ ناچێت و که‌ گورجتریان دادپرسگه‌که‌ی هالمستاده‌ که‌ ساڵی پار بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی وا دووهێنده‌ی کاته‌ دیاریکراوه‌که‌ی پێ چووه‌.

ئه‌م ئاماره‌ به‌ لای ـ  سه‌رۆکی دادپرسان ـ ئاندێرش یۆهانسۆنه‌وه‌ سه‌یر نییه و کارێکه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کارمه‌ندانی دادپرسگه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌‌.

یۆهانسۆن ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و جۆره‌ پرسانه‌ نییه‌ که‌ کاتی وا ده‌کێشێت، به‌ڵکه‌ هه‌موو جۆره‌ سکاڵایه‌ک که‌ به‌ دادپرسگه‌که‌ی هالمستاد ده‌گات، ئه‌و هه‌موو کاته‌ی پێ ده‌چێت.

یۆهانسۆن جه‌ختی ده‌کات که‌ له‌م دواییه‌دا کارمه‌ندی تریان له‌ کار دامه‌زراندووه‌ و خه‌ریکن کاری خۆیان له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌یان تا ساڵی داهاتوو دیار ناکه‌وێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".