کاتی کارکردنی فێرکاران ڕه‌نگه‌ مشتومڕ بنێته‌وه‌

ڕێکخراوی تایبه‌ت به‌ خوێندن و نه‌خۆشه‌وانیی شاره‌وانی و پارێزگه‌کان، ده‌یه‌وێت کاتی کارکردنی فێرکاران بۆ 40 سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌کدا بگۆڕیت. به‌ڵام هه‌ردوو یه‌کیه‌تییه‌که‌ی فێرکاران یه‌کیه‌تیی سه‌ندیکای فێرکارانی سوێد  و یه‌کیه‌تیی فێرکاران  ئه‌م داوایه‌یان په‌سه‌ند نییه‌.

یه‌کیه‌تیی فێرکاران لای وایه‌ که‌ ڕێکخراوی شاره‌وانی پارێزگه‌کان، به‌م جۆره‌ی که‌ ده‌یه‌وێت.‌ کاتی کارکردنی فێرکارانێک زیاد ده‌کات، که‌ ده‌یانه‌وێت کاره‌که‌یان له‌سه‌ر 45 سه‌عاتی هه‌فته‌یه‌ک بمێنێه‌وه‌ و که‌ ده‌ سه‌عاتی بۆ ئاماده‌کاری ته‌رخان کراوه‌ و لو ده‌ سه‌عاته‌دا پێویست ناکات له‌سه‌ر کار بن. کاتی کارکردن له‌ به‌ره‌به‌ری ڕێککه‌وتنه‌کاندا بایه‌خی خۆی ده‌بێت و‌ پرسێکه‌ لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌کان لێیدا زۆر لێک دوورن. مێتته‌ فیێلکنه‌ر که‌ سه‌رۆکی یه‌که‌یتیی فێرکارانه‌ ده‌ڵێت هه‌ر فێرکارێک 30 تا 35 فێرخوازی له‌ پۆلێکدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر کاتی کارکردنی فێرکار زیاد بکرێت، وه‌ک ئه‌و ده‌چێت پۆلێکی تری پێ ڕابسپیردرێت. به‌ڵام یه‌کیه‌تیی فێرکارانی سوێد هێشتا ڕای خۆی له‌ باره‌ی مووچه‌ی فێرکارانه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌، ئه‌گه‌رچی مه‌رجی خۆی له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و مه‌رجانه‌ له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌خرێنه‌ ڕوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".