Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤاته‌نفاڵ به‌ نیازه‌ کۆمپانیاکه‌ بفرۆشێت

گه‌وره‌ کۆمپانیای حوکوومی کاره‌با، ڤاته‌نفال پلانی فرۆشتنی کۆمپانیاکه‌ی به‌ که‌رتی تایبه‌ت داناوه‌، ئه‌م زانیارییه‌ که‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی کۆمپانیاکه‌دا هاتووه‌ له‌لایه‌ن به‌شی هه‌واڵه‌کانی تێڤێ فیراوه‌  ئاشکرابووه‌.  نرخی فرۆشتنی ڤاته‌نفال نزیکه‌ی 50 ملیارد کرۆنێکه‌ و گوایا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌ بواری وزه‌ی ئه‌تۆمیدا له‌ به‌ریتانیا به‌کارده‌هێنرێت. ڤاته‌نفاڵ تا ئێستا ئه‌م زانیارییانه‌ی پشت ڕاست نه‌کردۆته‌وه‌.

- ئێمه‌ چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌کی کڕین و فرۆشتنمان هه‌یه‌، به‌رپرسی ڕۆژنامه‌وانی کۆمپانیای ڤاته‌نفال ئێریک ڤۆن هوفستێن ده‌ڵێت ئێمه‌ ناتوانین وه‌ڵامی هه‌موو جۆره‌ هه‌ڵبه‌ستراوێکیش بده‌ینه‌وه‌، ده‌توانین قسه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌ بکه‌ین که‌ ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه‌.

جێی باسه‌ هه‌واڵی فرۆشتنی گه‌وره‌کۆمپاناییی ڤاته‌نفال بۆته‌ جێی ناڕه‌زایی و بێزاریی زۆر  لایه‌ن وه‌ک سه‌ندیکاکان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان  که‌ داوا ده‌که‌ن سه‌رۆکی ڤاته‌نفال لارش گێ یوسفسۆن که‌ به‌ پلاندانه‌ری ئه‌و فرۆشتنه‌ داده‌نرێت واز له‌ کاره‌که‌ی بهێنێت. جگه‌ له‌ پارتی چه‌پیش که‌ ناڕازییه‌ به‌م فرۆشتنه‌و  وپارتی ژینگه‌ که‌ داوای گفتۆگۆیه‌کی په‌رله‌مانیان کردووه‌ داوا کراوه‌ وه‌زیری بازرگانی مۆد ئولوفسۆن ئه‌م کاره‌ بوه‌ستێنێت. و سۆسیالدیموکراته‌کانیش هاوڕای ئه‌م به‌ره‌ دژه‌ن.

وته‌بێژیی پرسه‌ بازرگانییه‌کانی سۆسیالدیموکراته‌کان توماس ئێنێروت ده‌ڵێت گه‌ربێتو ئه‌و زانیارییانه‌ ڕاست بن ئه‌وا فرۆشتن و به‌تایبه‌تکردنی کۆمپانیایه‌کی وا گه‌وره‌ و گرنگی ژێرخانی وڵاته‌که‌ په‌سه‌ند نییه‌ و پرسێکه‌ ده‌بێت ببرێته‌ په‌رله‌مان.  جێی باسه‌ کۆمپانیای ڤاته‌نفاڵ تۆڕی کاره‌با و خزمه‌تگوزاری له‌و جۆره‌ بۆ نزیکه‌ی 850 هه‌زار ماڵ و کارگه‌ له‌ سویددا دابین ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".