حوکوومه‌ت گۆڕانکاریی له‌ یاسای خێزانه‌ کۆچهێنه‌کاندا ده‌کات

سه‌بێنێ پێنج شه‌ممه‌ حوکوومه‌ت مه‌رجه‌ نوێکان سه‌باره‌ت به‌ یاسای تایبه‌ت به‌ خێزانه‌ کۆچهێنه‌کان ئاشکرا ده‌کات،‌ تێیدا داواکاریی و پیشنیازه‌کانی پارتی مه‌سیحییه‌دیموکراته‌کان کریستدیموکراته‌رنا په‌سه‌ند کراوه‌ که‌ به‌و پێێه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌نیازه‌ خێزانه‌که‌ی بنێته‌ سوید و منداڵی هه‌یه‌ مه‌رجی دابینکردنی  کار و ماڵ پێش هاتنی خێزانه‌که‌یان نایان گرێته‌وه‌.

-  ئه‌و پیشنیازه‌ی حوکوومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی کۆچهێنیی خێزان پیشکه‌شی کردووه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌، وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستریۆم ده‌ڵێت که‌ منداڵ و دایک و باوکیان ئه‌و مه‌رجه‌یان لێ ناگیرێت که‌ له‌سه‌ر‌ کۆچهێنی ئاسایی دانراون. واتا ئه‌و کۆچهێنه‌ی له‌ سویده‌ ده‌توانێ  ماڵ و منداڵ به‌ بێ مه‌رجی دابینکردنی ماڵ و کار بهێنێته‌ سوید. وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستریۆم جه‌خت له‌م خاله‌ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت حوکوومه‌ت پابه‌ندی ئه‌و جۆره‌  ڕێسایانه‌ و سنووریان بۆ دانانرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".