پارتی سێنته‌ر داوای مافی زیاتر بۆ منداڵان ده‌کات

پارتی سێنته‌ر داوا ده‌کات یاساکانی تایبه‌ت به‌ خێزان وا توندوتۆڵ بکرێنه‌وه‌ که‌ مافی منداڵانێک که‌ توشی ئازاردانی ده‌روونی و به‌ده‌نی له‌ ناو خێزاندا دێن ڕوونتر دیاری بکرێت.

- کاتێک منداڵ ده‌بێته‌ شاهێدی توندوتیژیی له‌ ناو خێزاندا ئه‌وه‌ بۆ خۆیی ئازاردان و توندتیژیی نه‌فسییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ ده‌کرێت. ووته‌بێژیی سیاسه‌تی دادپارێزیی سه‌ر‌ به‌ پارتی سێنته‌ر یوان لینانده‌ر ده‌ڵێت  بۆ نموونه‌ کاتێک منداڵ چاوی لێیه باوکی له‌ دایکی ده‌دات ئه‌و کاره‌ ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ره‌ وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ منداڵاکه‌ خۆی لێیی بدرێت. ئێمه‌ پێمان وایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و یاسایانه‌ی هه‌ن نه‌ی توانییه‌وه‌ مافی ئه‌و منداڵانه‌ی توشی ئه‌و جۆره‌ توندوتیژییه‌ ده‌روونیانه‌ دێن بپارێزێت.

جێ باسه‌ ئه‌م پێشنیازه‌ی پارتی سێنته‌ر له‌لایه‌ن هه‌موو پارته‌کانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ پشتگیریی لێ ده‌کرێت ته‌نها مۆدێراته‌کان نه‌بێت.

- نامه‌وێت منداڵ ببنه‌ دارده‌ستی گه‌وره‌ساڵان و کێشه‌کانییان، وه‌زیریی داد له‌سه‌ر لیستی مۆدێراته‌کان بیاتریس ئاسک ده‌ڵێت  هه‌رواشی لێ دێت چونکه‌ زۆربه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی منداڵ ده‌بنه‌ شاهێدی توندتیژیی و کێشه‌ی نێوان دایک و باوکیانه. به‌ڵام  بیاتریس ئاسک له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریی رێساکاندایه‌ گه‌ر بۆ گونجاندنه‌وه‌ی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجه‌ی که‌ له‌ پێناویدا داڕێژراون.

‌هاوڕای پارتی سێنته‌ر نوێنه‌رایه‌تی پرسه‌کانی منداڵان ،بارنئومبودسمانه‌ن، ده‌مێکه‌ داوای گۆڕینی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ مافی منداڵان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ڕێکخراویی منداڵ پارێزیی له‌ به‌دواداچونێکیاندا ئاماژه‌یان پێداوه‌ که‌ منداڵان له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیسدا سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌یی ناو خێزان له‌ بیر ده‌کرێن.

 ئه‌م که‌م و کورتییانه‌ش وا ده‌کات زۆرجار ده‌ستگه‌ی خزمه‌تگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی ،سۆسیالشێنسته‌ن، زانیاریی ئه‌وه‌یان پێ ناگات که‌ منداڵانێک هه‌ن پێویستییان به‌ یارمه‌تییه‌ و  له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ منداڵ مافی قه‌ره‌بووی تایبه‌ت به‌و جۆره‌ تاوانانه‌یان ده‌فه‌وتێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".