Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆچهێنی ده‌ تا بیست وڵاتی دنیا چاوی وڵاتانی خۆیانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 november 2009 kl 17.37

ده‌ تا بیست ده‌وڵه‌تی دنیا جاسووسی له‌سه‌ر ئه‌و کۆچهێنانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ سوێد نیشته‌جێن. ئه‌مه‌ پۆلیسی ئاساییشی سوێد ـ سێپۆ ـ بۆ ڕادیۆی نێونه‌ته‌وی سوێدی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌‌. له‌ ساڵی 1995ـه‌وه‌، ده‌ دێپلۆماتی ده‌ره‌کی سوێده‌وبه‌ده‌ر کراون دوای ئه‌وه‌ی حوکوومه‌ت ڕوونی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ حه‌ز به‌ مانه‌ویان له‌ سوێد ناکات. زۆربه‌ی ئه‌مان دوای ساڵی 2002 ڕه‌وانه‌ی ولاته‌کانیان کراونته‌وه‌ و یه‌کێکیان دیپلۆماتێکی ئێرانی بووه‌.

مه‌نسوور جوانڕۆیی که‌ 12 ساڵیک پێشمرگه‌ی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه‌ و ساڵی‌ 1993 په‌نای بۆ سوێد هێناوه‌ و له‌و ساڵه‌وه‌ نیشته‌جێی یۆتۆبۆرییه‌ ده‌ڵێت، ئێران ئه‌م هه‌وڵانه‌ی له‌گه‌ل منیش داوه‌.

وه‌رحاڵ ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی دژ به‌ کابرایه‌کی 61 ساڵانی سه‌ر به‌ ئویگوره‌کانی چین ده‌ست پێ کراوه‌، که‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت کاری سیخوڕی ئه‌نجام دابێت ـ واته‌ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئویگوریی تری سوێد بۆ چین نووسینێت. ئه‌و کابرایه‌ سێ مانگی ته‌واو له‌ گرتووخانه‌ نرابوو به‌ڵام له‌ ئه‌گوستیی ئه‌مساڵدا بره‌ڵا کرا، به‌ڵام سه‌فه‌ری لێ زه‌وت کراوه‌ و ده‌بێت تا ڕۆژی به‌دادگه‌دانی بیسه‌لمێنیت سوێدی به‌ جێ نه‌هێشتووه‌.

سێپۆ بۆ ڕۆژنامه‌ی داگێنس نییهێته‌ری ڕوون کردووه‌ته‌وه‌ که‌ چین یه‌کێکی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ که کاری سیخوڕی دژ ب کۆچهێنه‌کانی بۆ سوێد ئه‌نجام ده‌دات. له‌ به‌ره‌به‌ری ئۆلۆپیادی پێکینگ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ ده‌ستگه‌ چینییه‌کان فشارێکی زۆرتر بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی له‌ چین و دره‌وه‌ی چیندا ده‌بات. ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ی چین دوای ئۆلۆمپیادیش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوی وه‌ک جاران درێژه‌ی کێشاوه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ پاتریک پێته‌ر، که‌ وته‌بێژی پۆلیسی ئاساییشی سوێد سێپۆیه،‌ ده‌ڵێت ‌جاسووسیی دژ به‌ کۆچهێنه‌کانی سوێد به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ئه‌نجام ده‌درێت.

مه‌نسوور جوانڕۆیی که‌ خۆی ده‌ڵێت فشاری بۆ هێنراوه‌ دژ به‌ هاوه‌ڵانی هاوکاریی ده‌وڵه‌تی ئێران بکات، دڵنیایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ی ئێران هێشتا درێژی هه‌یه‌.

سێپۆ لای وایه‌ که‌ ده‌ تا بیست ده‌وڵه‌ت خه‌ریکی ئه‌وه‌ن زانیاری ده‌رباره‌ی بۆ نموونه‌ به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیان له‌ سوێد کۆ ده‌که‌نه‌وه‌. سێپۆ هاوکارییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ گرۆ جۆراوجۆره‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له‌ سوێد هه‌یه. ئه‌م جاسووسی و سیخوڕییه‌ی ده‌وڵه‌تان دژ به‌ به‌ره‌ به‌هه‌ڵستکاره‌کانایان له‌ سوێد ساڵانێکی زۆره‌ به‌رده‌وامه‌ و پاتریک پێته‌ری سێپۆ که‌ ئه‌گه‌رچی نایوێت ناوی ده‌وڵه‌تی وا بهێنیت، به‌ڵام یه‌کلای ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م کارانه‌ ده‌که‌ن نادێمۆکراتین و سێپۆیش هه‌وڵی زۆر ده‌دات که‌ ڕێ له‌و جۆره‌ چالاکییه‌ یاساخه‌ بگرێت، که‌ به‌ لای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ڕێبازێکه‌ دژی برهه‌ڵستکار و لایه‌نی وای به‌ کار ده‌هێنن که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی وڵاته‌کانیانه‌وه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ دره‌وه‌ی وڵاتی خۆیانن.

مه‌به‌ست له‌ کاری سیخوڕیی وا دیاریکردنی هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕه‌خنه‌گرانی دژ به‌ ڕێژیمی وڵاته‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی هه‌ڕه‌شه‌ و پڕوپاڵاوته‌وه‌ ناچار بکرێن ده‌ست له‌ کاری دژ به‌ ڕیژیمی خۆیان هه‌ڵبگرن و دووریش نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ بێت که‌ که‌سی وا ناچار بکرێت هاوکاریی ڕێژیمی‌ نادێکۆراتیی وڵاته‌که‌ی خۆی بکات. ئه‌مه‌ پاتریک پێته‌ری سێپۆ ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ کاره‌ سیخوڕییه‌کان ده‌رباره‌ی که‌سانی تاک بێت، یان پێوه‌ندیی نێوان که‌سانی جیاواز و گرۆکانی تاراوگه‌ و به‌رهه‌ڵستکارانێک بێت که‌ له‌ سوێد کاری خۆیان ده‌که‌ن.

کۆچهێنێکی ئه‌م ولاته‌ که‌ جاسووسکاریی له‌ دژدا ده‌کرێت شیرازه‌ی ژیانی لێ دوشێوێت و نه‌ له‌ داهاتووی خۆی دڵنیا و له‌ ئایننده‌ی هاوسه‌ر و منداڵانی ئه‌رخه‌یان ده‌بێت، بۆ نموونه‌ مه‌نسوور جوانڕۆیی

سێپۆی سوێد کاری جاسووسیی پێی ناسه‌لمێندرێت. ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ سه‌رنج بدرێن به‌ چالاکیی بێمۆڵه‌تی هه‌واڵگیری ناو دبرێت و ک وایشه‌ ده‌بێت پۆلیسی ئاساییشپارێزی سوید به‌ به‌ڵگه‌ بیسه‌لمێنیت که ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ ڕێک خراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تر تێکه‌ڵی ئه‌م کارانه‌ن و ده‌ستگه‌ی هه‌واڵگیریی ئه‌و ده‌وڵتانه‌یه‌ که‌ ئه‌م کارانه‌ ده‌که‌ن، دیاره‌ به‌ وریاییه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌یکه‌ن و پشوویان درێژه‌ و ڕێکخستنی تۆڕی ئه‌م جۆره‌ کارانه‌یان ساڵانێکی زۆر ده‌کێشێت، بۆیه‌ کاری وایه‌ یه‌کجار سه‌خته‌ بسه‌لمێنرێت. به‌ڵام وته‌بێژی سێپۆی سوێد پاتریک پێته‌ر ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ برگرتنی کاری وا درێخی ناکه‌ین و دوور نییه‌ له‌ قۆناخی سه‌ره‌تایی کاری وادا ـ پێش ئه‌وه‌ی جاسووسییه‌که‌ ده‌ست پێ بکرێتتێوه‌ بێن و کاره‌که‌ سووک بکه‌ینه‌وه‌ و ڕێی لێ بگرین. ‌ 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".