ئاندێرش ئێریکسۆن ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌

حوکوومه‌تی سوێد دوێنێ نامه‌ی ئاندێرش ئێریکسۆنی پێ گه‌یشت که‌ لێیدا داوای کردووه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تیکردنی پۆلیسی ئاساییشپارێزی سوێد و ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی سه‌روه‌ریی تاکه‌که‌س بێبه‌ری بکرێت. له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حوکوومه‌تدا بڕیار درا که‌ ئێریکسۆن ده‌ست له‌ کاره‌کانی بکێشێته‌وه‌ و سێسیلیا ڕێنفۆرش جێی له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌کی بگرێته‌وه‌. ئێریکسۆن له‌ جوڵایی ڕابردوودا پێشنیازی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ده‌ستگه‌ی هه‌واڵگریی ڕادیۆیی هێزی به‌رگریی سوێد ڕێی بدرێت په‌یی ئه‌و سیگنالانه‌ هه‌ڵبگرێت که‌ تاکی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌یاننێرن، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی به‌و جۆره‌ی ئه‌و ده‌یویست بۆیه‌ په‌سه‌ند نه‌کرا، زۆرێکی سه‌روه‌ریی تاکه‌که‌س زه‌وت ده‌کات.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".