پرسی کورد له‌ په‌رله‌مانی تورکیا

 سه‌رۆکوه‌زیرای تورکیا رێجه‌ب ته‌ییب ئاردۆگان سبه‌ی هه‌ینی ئه‌و نه‌خش و پلانه‌ی حوکوومه‌ته‌که‌ی به‌ په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌نێت، که‌ گوایه‌ مافێکی زیاتر بۆ کوردی باکوور دابین ده‌کات، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ کۆتایی به‌و‌ شۆڕشه‌ کوردییه‌ بهێنیت که‌ تاکوو ئێستا 25 ساڵی کێشاوه‌.

حوکوومه‌تی تورکیا له‌ ئاگوستیی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ پشتگیریی بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی به‌ ده‌ست بهێنیت که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵدا پێشکه‌ش کرا و پشتگیریی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپای له‌پاڵ نرا. له‌و ڕێیه‌وه‌ که‌ مافی به‌ ناو ته‌واویی سیاسی و فه‌رهه‌نگی بۆ کورد دابین بکرێت، شکست به‌ شۆڕشی چه‌کداریی په‌که‌که‌ بهێنرێت. ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو خرایه‌ به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ و سبه‌ییش بۆ دووه‌م جار باسی بربڵاوی له‌باره‌وه‌ ساز ده‌دریت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".