باری‌ سه‌ربازه‌ برینداره‌کان سه‌قامگیره‌

ده‌سته‌ڵاتیی به‌رگریی سوێد ڕایگه‌ندووه‌ ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ سوێدییه‌ی که‌ به‌ بۆمبێکی چیندراو له‌ ئه‌فگانستان بریندار بوون له‌ بارودۆخێکی باشدان. ئۆتۆمبیلی سه‌ربازه‌کان به‌سه‌ر بۆمبه‌که‌دا تێپه‌ڕیوه و ته‌قینه‌وه‌که‌یش زیانێکی زۆری به‌و ده‌وروبه‌ره‌ گه‌یاندووه‌ و له‌ ئاکامیشدا دیلماجێکی ئه‌فگانی که‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کاندا بووه‌، گیان له‌ ده‌ست داوه‌. چواری ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ سوێدییه‌ بۆ ساڕێژگه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیی له‌و نزیکانه‌دا براون و له‌وێ ده‌ست به‌ چاره‌یان کراوه‌. ‌ هێنریک کلینگبه‌ری که‌ ئه‌فسه‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی مه‌زاری شه‌ریفی ئه‌فگانستانه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵی سێی سه‌ربازه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ناهموار بریندار بوونه‌ و دوێنێ شه‌و یه‌کێکیان باری ته‌واو تێك چووه،‌ به‌ڵام ئه‌م به‌یانییه‌ لێی هه‌موار بووه‌. 

به‌ڵام پێ ناچێت وه‌رگێره‌ ئه‌فگانییه‌که‌ گولله‌به‌ندی وه‌ک  ئه‌و 500 سه‌ربازه‌ سوێدییه‌ی له‌ به‌ر بووبێت، که‌ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ پێک ده‌هێنن و که‌ له‌م دواییانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی بۆیان براوه‌، زیادی کردووه‌.  ساڵی 2005 یش دوو سه‌ربازی سوێدی به‌ هۆی هیرشی واوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا. هێنریک کلینگبه‌ریی هێزه‌ سوێدییه‌که‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ ئاماده‌ی ئه‌م جۆره‌ ڕووداوه‌ بووینه‌. بارودۆخی ئێره‌ وایه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی ده‌وروبه‌ی مه‌زاری شه‌ریف له‌ باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فگانستان هێمنتره‌. 

موحه‌ممه‌دا شه‌ریف ساجدی که‌ دیلماجی هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی ئه‌فگانستان بووه‌ ده‌یسه‌لمێنیت که‌ دوو جۆره‌ دیلماج له‌گه‌ڵ هێزه‌ سویدییه‌کاندا کار ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ ناوخۆی وڵاته‌که‌دا بۆ ئه‌و کاره‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وانه‌یان که‌ لێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سوێدییه‌کان بۆ کاری وا ده‌چن. دیلماجه‌ سوێدییه‌کان گولله‌به‌ند و قه‌ڵغانی ته‌واویان وه‌ک سه‌ربازه‌کان بۆ دابین دکه‌رێت، به‌لام خۆماڵییه‌کان زۆرجار به‌ره‌نگاری چاره‌نووس ده‌بنه‌وه‌، نه‌ کلاوخووده‌ له‌سه‌ر ده‌که‌ن و نه‌ به‌ گووله‌به‌ند سینگ ده‌پۆشن کاتێ له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکدا به‌شدار ده‌بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".