بکوژه‌که‌ی ڕۆماریۆ حوکم درا

دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ ـ هوڤ ڕێتتێن ـ حوکمی به‌ره‌ڵاکردنی ئه‌و که‌سه‌ نۆزده‌ساڵانه‌یه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ دادگه‌ی سه‌ره‌تایی ـ تینگس ڕێتتێن ـ له‌مه‌وبر دایبووی و حه‌وت ساڵی زیندانی به‌ هۆی کوشتنی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم عه‌لییه‌وه‌ بۆ بڕییه‌وه‌. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم که‌ یاریزانێکی ناوداری تۆپی پێ بوو، که‌ به‌ ڕۆماریان ناوی ده‌هێنرا، له‌ ئۆکتۆبه‌ری پار له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێکی ده‌چێته‌ چێشتگه‌یه‌ک و له‌وێ به‌ تووشێ ده‌سته‌یه‌ک گه‌نجه‌وه‌ دێت، که‌ ئێواره‌که‌ی شه‌ڕیان ببوو. له‌و ده‌سته‌یه‌دا ئه‌و که‌سه‌ نۆزه‌دساڵانه‌ هه‌بوو که‌ له‌ دادگه‌ی سه‌ره‌تاییدا ددانی به‌وه‌دا نا که‌ چقۆی له‌ رۆماریۆ داوه‌. به‌ڵام دادگه‌که‌ ئه‌و و دوو که‌سی تری به‌ره‌ڵا کرد که‌ تۆمه‌ته‌که‌یان له‌ پاڵ نرابوو. به‌ڵام دادگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ تاوانی‌ کوشتن و هه‌وڵدان بۆ کوشتن به‌ حه‌وت ساڵی زیندانی حوکمی دا. به‌ڵام تۆمه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر دووکه‌سه‌که‌ی تر لابرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".