ئینفله‌وه‌نزه‌ی ئاسایی به‌رگره له ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز
ئه‌و که‌سانه‌ی که جارێک یان چه‌ند جارێک له ماوه‌ی ژیانیاندا به ئینفله‌وه‌نزه‌ی ئاسایی که ساڵانه له‌م وه‌خته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، تووش هاتبن، پێ ده‌چێت به‌رگرییان به‌رامبه‌ر به ئینفله‌وه‌نزه‌ی ناسراو به ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌رازیش په‌یدا کردبێت. ئه‌مه له توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکیدا ده‌رکه‌وتووه.
به‌ڵام پته‌وبوونی به‌رگریی مانای به‌رگرتن له توشهاتن به هه‌وکردن نییه، به‌ڵکه ته‌نها نیشانه‌کانی ئینفله‌وه‌نزا هێور ده‌کاته‌وه، به‌ڕای پرۆفێسۆری ده‌رمانگه‌ریی میکرۆبیۆلۆجی له زانکۆی سالگرێنسکا له شاری یۆتۆبۆری، توماس باریستریۆم.
هه‌ندێک جار ئه‌م ڤیرۆسه نوێیه واتا ڤیرۆسی ئینفله‌وه‌نزه‌ی ناسراو به ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز به وه‌ک ڤیرۆسێکی نه‌ناسراو باس لێده‌کرێت، به‌ڵام ئێستا بۆمان ده‌رکه‌وتووه که چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی گرنگ و چه‌ند به‌شێکی ئه‌و ڤیرۆسه نوێیه هاوڵاتیان پێشتر توشی هاتوون و هێنده غه‌ریب نییه.