هێزه چه‌کداره‌کانی سوید له‌ ئه‌فگانستان ده‌مێننه‌وه‌

سه‌رجه‌م پارته‌کانی په‌رله‌مانی سویدیی جگه‌ له‌ پارتی چه‌پ، له‌ گفتوگۆیه‌کدا دوێنی پێشنیازی‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سویدیان له‌ ئه‌فگانستان، په‌سه‌ند کرد. ئه‌م پێشنیازه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌درێت، له‌لایه‌ن پارتی چه‌په‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه‌ که‌ پێیان وایه‌ هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی پارێز له‌ ئه‌فگانستان نه‌بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئاشتی.

- ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ر به‌ لیستی پارتی چه‌پ هانس لیندێ ده‌ڵێت کاتێک باس له ئه‌رکی ئاشی پارێزیی‌ هێزی ،ئیساف، واتا، ئینته‌رناشناڵ سێکیوریتی ئه‌سیستانس فۆرس، که‌ هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی پارێزی سه‌ربه‌ ناتۆیه‌، له‌ ئه‌فگانستان ده‌کرێت، ده‌بینین که‌ ساڵ به‌ ساڵ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌و وڵاته‌ به‌ره‌وه‌ دواوه‌ ده‌چێت و توندوتیژیی تا دێت له‌ زیادبووندایه‌ و ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی ئه‌فگانستانی گرتۆته‌وه‌. وه‌زیری هێزی به‌رگری سویدی ستێن تۆلگفۆش، به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌م بۆچونه‌ی پارتی چه‌پ ده‌گرێت.

 -  له‌ کاتێکدا که‌ هێزی چه‌کدار له‌ ئه‌فگانستان له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویسته ئا له‌و کاته‌دا پارتی چه‌پ پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ،ستێن تۆلگفۆرش ده‌ڵێت، ئه‌وپه‌ڕی که‌مته‌رخه‌مییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتییانی ئه‌فگانستان و پشتهه‌ڵکردنه‌ له‌ هاوکارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.  شایه‌نی باسه‌ هه‌ڵوێستی پارتی چه‌پ ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌ن پارته‌کانی هاوپه‌یمانیان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ پشتگیری لێناکرێت، چونکه‌ سۆسیالدیموکارته‌کان و پارتی ژینگه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سویددان، که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 855 سه‌رباز، له‌ ئه‌فگانستان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista