مەهدی غەزالی بۆ پیرۆزکردنی جێژنی ڕەمەزان چووبووە پاکستان

سەفەری مەهدی غەزالی ئەو پیاوە گەنجە سویدییەی ماوەیەک لەوەپێش بە گومانی پەیوەندی بە تالیبان لە پاکستان گیرابوو، هیچ پەیوەندی بە تیرۆرەوە نەبووە بەڵکوو لە گوێن قسەکانی پێتر ئالتینی پارێزەری لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی بەیانانی داگێنزنیهێتردا، بۆ پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزان بووە.

سەفەری هاوینی غەزالی بۆ پاکستان بەوە شکایەوە کە غەزالی هاوڕێی گرووپێکی لەگەڵی بوون، لە لایەن پۆلیسی پاکستانەوە گیران و پاش زیاتر لە مانگێک لە گرتووخانەیەکی کاتیی پاکستان بەردران. گەلێ لە میدیاکانی سوید ئەو کات، بێ هیچ بەڵگەیەک باسی تیرۆریستبوون و جاسووسیی غەزالییان دەکرد، لە حاڵێكدا نە مەحکەمە کرابوو، نە ئەو تاوانەی لە سەر سەلمێنرابوو. تەنیا ئەوە نەبێ کە پێشتریش بە گومانی هاوکاری لەگەڵ تیرۆریستان، لە بەندیخانەی ئەمریکایی گوانتانامۆ لە کووبا توند کرابوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista