دۆزینەوەی کاری بێبەرامبەری خزمەتگوزاری بۆ لاوانی تاوانکار، زەحمەتە

بۆ گەلێ شارەوانیی سوید دژوارە کە کار بۆ ئەو گەنجانە بدۆزنەوە کە پێشتر تاوانێکیان کردووە و مەحکووم کراون کاری بێبەرامبەری خزمەتگوزاری بکەن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بن تا ئەو سزایەیان لە سەر جیبەجێ بکرێت.

ئەم جۆرە سزادانە سێ ساڵ لەوە پێش هاتە ناو یاساوە و شارەوانییەکان ئەرکی دۆزینەوەی شوێنی کارەکەیان لە ئەستۆیە. هۆگەلی ئابووری، زەحمەتبوونی دۆزینەوەی کار لەو کاتانەی فێرگە داخراون و خۆبواردنی خاوەنکاران لەوەی تاوانکاران لەلایان کار بکەن، چەند هۆیەکی دژواربوونی جێبەجێکردنی ئەو یاسایەن بۆ کۆمۆنەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista