کڵێسەکان، یاسای ناردنەوەی پەناخوازانیان ڕەت کردەوە

٢٨ کڵێسەی سوید ئه‌مڕۆ له‌ مانیفێستیکدا یاسای چوارساڵ کۆنی ناردنەوەی پەناخوازانیان مەحکووم کرد. مانیفێستەکە ناوی جیهانە جیاکانە (skilda världar) و لە سەر هەشت کاری ڕۆژانەی کڵێسەکان بینا نراوە و بیست و چەند پێشنیار بۆ گۆڕینی یاسای ناردنەوەی پەناخوازی تێدایە. سەرقەشە ئاندێرش ڤەیرید (Anders Wejryd) بە بەرنامەی بەیانانی رادیۆ سوید (P1 Morgon)ی گوت یاساکە هەنگاوێکی گەورە بوو لە ئاراستەیەکی دروستدا، بەڵام گەلێ شت هەیە کە دەبێ لە بواری بەکردەکردنیدا تاووتوێ بکرێن، بۆ نموونە چۆنەتیی بڕیاردانی دەزگای کۆچ لە سەر ڕەوشی ناوخۆی وڵاتان. سەرقەش ڤەیرید گوشارخستنە سەر هاووڵاتیان لە بواری بەجێهێنانی دابە ئایینییەکاندا بە نموونە دێنێتەوە و دەڵێ کاربەدەستان ئاگاداریی باشیان لێی نییە.

سەرقەشە ڤەیرید هەروەها بە توندی ڕەخنە لەوە دەگرێ کە ئێستاکە پەناخواز دەبێ بیسەلمێنێ کە لە ژێر گوشاری تاکەکەسی دابووە تا مۆڵەتی مانەوە لە سویدی بدەنێ و ئەوەی لە دەست ستەم و دژبەری ڕایکردووە بەس نییە.

کڵێسەکان لەو مانیفێستەدا داوای ئەوەش دەکەن کە ڕێککەوتننامەی منداڵان، وەک یاسایەکی نەتەوەیی لێبکرێ و یارمەتیدەرانی حقووقیی پەناخواز ئیمکانێکی زیاتریان بدرێتێ و هەموو کەس بۆی هەبێ خۆی لە مەحکەمە و لێپرسینەوەی زارەکیدا بۆ وەرگرتنی ئیقامەت بەشدار بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista