شێوازێکی نوێ دژی بێخانومانی لە ستۆکهۆڵم تاقی دەکرێتەوە

 ئەم شێوازە لە سەر ئەم بۆچوونە بنیات نراوە کە گرفتە کۆمەڵایەتییەکان چارەیان دێ، بێت و ئەو کەسانە خانوویەکی دیاریکراویان هەبێ تێیدا بژین. بۆیەش دەبێ سەرەتا ماڵیان بۆ دابین بکرێ و دواتر گرفتەکانی دیکەیان ڕێچارەی بۆ بدۆزرێتەوە.

پێشتر ئەم شێوازە لە نیۆیۆرک تاقی کراوەتەوە و ئاکامی باشی هەبووە، ئەمە بۆ یەکەم جارە لە سویدیش ئەزموون دەکرێت. شارەوانیی ستۆکهۆڵم، ڕێکخراوی میسیۆنەرانی ستۆکهۆڵم و زانکۆی لوند بۆ بەڕیوەچوونی ئەم پرۆژەیە لە هەرەوەز دان.

شیاوی باسە کە ساڵی ڕابردوو لە ستۆکهۆڵم، زیاتر لە سێ هەزار کەسی بێخانومان هەبوون.