دوورنییه‌ کارگه‌ی سابی ئۆتۆمبیلساز دابخرێت

پسپۆرانی بواری ئۆتۆمبیلسازی له‌ ئه‌مه‌ریکا لایان وایه‌ که‌ زلکارگه‌ی جێنێرال مۆتۆرزی ئۆتۆمبیلساز دوور نییه‌ ناچار ببێت کارگه‌ی سابی ئۆتۆمبیلساز دابخات.  لێوه‌کۆڵان ده‌ڵێن جێنێرال مۆتۆرز پێویستی به‌ ساب نه‌ماوه‌ و، چون کارگه‌ی کوینگسێگ ئیتر به‌ ته‌ما نییه‌‌ بیکرێت،‌ پێناچێت جێنێرال مۆتۆرز بۆ له‌مه‌ولا به‌ ڕێوه‌ی ببات و چونکه‌ فرۆشی ئۆتۆمبیلی ساب یه‌کجار که‌می کردووه له‌ جێنێرال مۆتۆرز بووه‌ته‌ بار و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ نێو ببردرێت.