ڕێسای نوێی پابلیک سێرڤیس

ئەمڕۆ ڕێساکانی کاری بەشکۆی پابلیک سێرڤیس کە بۆ نموونە ڕادیۆ تلوڤزیۆنی سوید، ، سەر بەون لە لایەن پەرلەمانی سویدەوە پەسند کران. لە گوێن ئەم ڕێسا نوێیانە بۆ نموونە تلەڤزیۆنی سوید بۆی هەیە تەنیا ٢٠ چالاکیی خۆی لە دەرەوەڕا دابینی ئابووری بکات. لێنا ئادێلسۆن لیلیێرووت دەڵێ ئەم سنووردارکردنەی سەرچاوەی پارەدەستخستن، بۆ وابەستە نەبوونی تلەڤزیۆن گەلێ گرنگە.

ڕێسایەکی دیکەی پەسندکراو دەڵێ شیرکەتە گەورە و هۆتێلەکان با تەنیا، یەکجار پارەی خاوەنێتیی ڕادیۆ تلەڤزیۆن (tv-avgift) بدەن سا چەند تلەڤزیۆنیشیان لێر و لەوێ هەبێت گرنگ نییە.

حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕایان ئەوە بوو کە ئا ئەم ڕێسایە سەرچاوەیەکی زەقی دابینکردنی ئابووریی بەشکۆی پابلیک سێرڤیس کوێر دەکاتەوە.