بیانییان بۆ ئابووریی سوید، بەسوودن

هەرچی ژمارەی بیانییان باشتر بێت ئەوا بۆ هەناردەی سویدیش کە بەردی بناغەی خوشگوزەرانیی وڵات پێک دێنێ باشترە. سویدیی بە ڕەگەزی بیانی دەتوانن یارمەتیی ئەو شیرکەتانە بکەن کە بازاڕی نوێ بدۆزنەوە. کەوابێ کۆچ، چەرخی ئابووری سوید باشتر وەگەڕ دەخات. ئەمە ئاکامی توێژینەوەیەکە کە لە سەر ئەرکی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بازرگانییەوە کراوە.

ڕاپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە بە هەبوونی ١٢ هەزار بیانیی زیاتر، ئەوا هەناردەی سوید حەوت میلیارد کرۆن زیاتر دەبێت و هاوردەشی، دە میلیارد کرۆن. هەرچەند سوید بۆ بازرگانیی ئازاد خەبات دەکات بەڵام دیسان ئەوە پەیمانکارانی بەڕەگەز بیانین کە بۆ ئابووریی سوید تەنانەت لەوەش گرنگترن کە هەندێ گومرک نەمێنن.

ئێستا حوکوومەتی سوید لە ڕێی پرۆژەی ناودێر بە کۆسمۆپۆلیتەوە هەوڵ دەدا کەسانی بەڕەگەز بیانی وەک ئیمکانێکی گەورەی بواری هەناردەی وڵات، بێنێتە پێشەوە و دەورێکی گرنگیان پێ بسپێرێ. ئاندریاس هاتسی گیۆرگو بەرپرسی ئەم پرۆژەیەیە:

لە گوێن ئاندریاس هاتسی گیۆرگو کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی سوید، دەتوانن بە ڕێی ئەو پێوەندییەی لەگەڵ وڵاتی زێد هەیانە، زانیاریی زیاتر لە سەر کاڵاکانی سویدی بدەنە بازاڕی ئەو وڵاتە و ڕێژەی هەناردەی ئێمە بەرز بکەنەوە!

ئێڤا بیۆرکلوند وەزیری بازرگانیی سوید دەڵێ بیانیان لە سوید زۆر جار ئامادەی چێکردنی بەشکۆی خۆیانن و ئەمە بە مانای ئەوەیە کە دەبێ زانست و لێوەشاوەییەکەیان لەم بوارەدا بە کار بهێنرێت.

نادر لەعلی نیا بەشکۆدارێکی ئێرانی یە کە لە ئولریکێ هامن، کارگەیەکی سازکردنەوەی ئوتومبێلی هەیە و سێزدە کارمەند. ئەو دەڵێ بۆ کاری بازرگانی، جیاوازی لە نێوان سویدی و بیانیی نیشتەجێی سوید نییە، بەڵام سوید لە بەکارهێنانی هاووڵاتیانی بەڕەگەز بیانیی خۆیدا زۆر ئازا نییە. سوید ئەو ئەزموونەی نییە بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا زیاتر ئەو ئیمکانەی بەکار بێنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista