ڕەخنە لە سیستەمی سوید، بە لایەنگری لە ژنانی بیانی
ڕێکخراوه‌کانی چالاک له بواری مافی ژناندا ئه‌مڕۆ له ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر ژناندا ڕه‌خنه‌یان له‌و که‌مایه‌سییانه گرت که سوید له‌م بواره‌وه هه‌یه‌تی.هه‌رچه‌ند سوید له پرسی یه‌کسانی و دهستهبهرمافی ژناندا وڵاتێکی پێشڕه‌وه که‌چی له سیسته‌می پارێزهیدا به تایبه‌ت له لای کاربه‌ده‌ستانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کەمایەسی بەدی دەکرێت. لێنا یوسفسۆن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ماڵی هه‌موو ژنان له ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ ئه‌و که‌مایه‌سییانه زیاتر به‌ره‌وڕووی ژنانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی ده‌بێته‌وه.
یۆسفسۆن ده‌ڵێ له لای ئێمه ژنانی بیانی یا ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سوید له دایکبوون زیاتر هه‌ن و ئه‌وه‌ش هۆی بێئهژماری هه‌ن. بۆ نموونه دژواربوونی دۆزینه‌وه‌ی ماڵ پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شی پێشوو، له حاڵێکدا که ئه‌وان له چاو ژنانی سویدی، پاره‌یان زۆر نییه. ئه‌وه‌ش گرفتی کۆمه‌ڵگای ناسه‌رکه‌وتووی سویده که ئیمکاناته‌کانی به سه‌ر هه‌موو که‌سدا دانهبهشیوه.
یۆسفسۆن درێژە دەدات و دەڵێ ژنان لە سویددا خۆ لە ناو ڕێکخستنی سەربەخۆ و تۆڕی تایبەتدا ڕێک دەخەن و ئەو کاتەی کاربەدەستان چیان بۆ نەکەن، خۆیان بە هانای یەکترەوە دێن.
سەرەڕای ئەو ڕەخنەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حوکوومەتی سویدی دەگرێ، زیاتر لە ٩٠٠ میلیۆن کرۆن لە بودجەی ساڵی داهاتوودا بۆ پشتیوانی لە ژنانی ستەملێکراو تەرخان کراوە.