ماملێ، ژنانی بنەماڵەی ماملێ و وەفایی

هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل ماملێ، نیشته‌جێی پاریس، سه‌ر به‌ به‌ره‌ی شه‌شه‌می بنه‌ماڵه‌ی ماملێیه‌ که‌ له‌ دنیای مۆسیقای کوردیدا خاوه‌نی چه‌ندین سیمای به‌ناوبانگن: حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د، جه‌عفه‌ر و ...

سمایلی ماملێ له‌ توێی سێ به‌رگ کتێبدا هه‌وڵی داوه‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پێشینه‌ی هونه‌ریی بنه‌ماڵه‌که‌‌ی پێناسه‌ بکات. ئه‌و له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ش هه‌ندێ ورده‌کاریی دیکه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆی ڕوون ده‌کاته‌وه‌.