بێکاری له‌ ساڵی داهاتوودا که‌م ده‌بێته‌وه‌

کاردۆزگه‌ ،ئاربێتسفیۆرمێدلینگه‌ن، دوێنێ پێشبینییه‌کی گه‌شبینانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی بێکاری ڕاگه‌یاند،  به‌وپێیه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕه‌ووتی بێکاری له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوودا به‌ره‌و باشیی بچێت.

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئاستی بێکاری له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا ببێته‌ له‌سه‌دا نۆ کۆما چوار و له‌ساڵی 2011 دا که‌م ببێته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا نۆ کۆما یه‌ک.  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاردۆزگه ،ئانگێلێز بێرمودێز سڤانکڤیست،‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت بارودۆخه‌که‌ به‌گشتی ئاماژه‌یه‌ به‌ گه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا ئه‌مه‌ پاش ئه‌و سستییه‌ بێوێنه‌یه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا بازاڕی کاری گرتبۆوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista