به‌گومانی گه‌نده‌ڵی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سوید ده‌کرێت

له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سوید له‌لایه‌ن گروپی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی سه‌ربه‌ ڕێکخراوی هاوکاری ئابوریی و گه‌شه‌ ،ئو ئێ سێ دێ، که‌ وڵاتانی پیشه‌سازیی ئه‌ورووپی تێیدا ئه‌ندامن لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت. ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه‌ ‌تایبه‌ته‌ به‌ داخستنی مه‌له‌فی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس له‌مانگی یونی ڕابوردوودا سه‌باره‌ت به‌ گومانی به‌رتیل وه‌رگرتن له‌ پرۆسه‌ی فرۆشتنی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌ سویدییه‌کان ناسراو به‌ جاس یاخود به‌ سویدیی یاس به‌ وڵاتانی چیک، هه‌نگاریا و ئه‌فه‌ریقای باشوور.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وکاته‌ی یه‌که‌ی سه‌رانسه‌ری دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ،کریسته‌ر ڤان دێر کڤاست، پێێ وابوو که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ تاوانکاری له‌و بازاڕی فرۆشتنه‌دا به‌دی ناکرێت. به‌ڵام ڕێکخراوی ،ئو ئێ سێ دێ، گومانیان له‌ و کاری فرۆشتنه‌ هه‌یه‌ و له‌ هۆکاری داخستنی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌گه‌ڕێن. 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ سوید سه‌رباره‌ت به‌ پرسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌وێته‌‌ به‌رده‌م لێپرسینه‌وه به‌ڵام له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ ،برگیتا نییگرێن، گرنگی و بایه‌خی ئه‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌. 

- سروشتییه‌ پرسیار له‌و بوارانه‌دا بکرێن، و سه‌یر نییه‌ چونکه‌ له‌م جۆره‌ ڕووداو و  لێپرسینه‌وانه‌ وێنه‌یان له‌ سویددا که‌مه‌. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista