چیتر پارتیی دیموکراته‌کانی سوید دیارده‌ نییه‌

بۆ یه‌که‌م جاره‌ پارتیی دیموکراته‌کانی سوید، سڤاریه‌دیموکراته‌نا له‌ ئامارێکی نوێی ناوه‌ندی ئاماری سویدی ستاتیستیسکا سێنترال بیرۆن، ژماره‌ی ده‌نگه‌دارنیان گه‌شتۆته‌ له‌سه‌دا  5،1 ه‌ به‌و پێێه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌شیان تێپه‌ڕاندووه‌ که‌ پیویسته‌ بۆ پارتێک بێته‌ په‌رله‌مان که‌ له‌سه‌دا چواری ده‌نگه‌کانه‌.  واتا گه‌ر له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوایه‌ ئه‌وا پارتی ناسراو به‌ پارتی دژه‌ بیانیان دیموکراته‌کانی سوید ده‌هاتنه‌ په‌رله‌مان. به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ نه‌یان ده‌توانی ببنه‌ ڕاگری ته‌رازووی هێزه‌کان له‌ په‌رله‌ماندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ سه‌ری له‌م پێشکه‌وتنه‌ نه‌سووڕماوه‌.

- ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابوردوه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ به‌رچاو و په‌یوه‌ندی به‌و پرسانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌‌ وه‌ک پرسی سه‌ره‌کی ڕه‌وتی پارته‌که‌مانی پێ ده‌ناسێنین. سه‌رۆکی دیموکراته‌کانی سوید ،ییمی ئۆکێسۆن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ جگه ‌له‌و وتاره‌ی که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتدا سه‌باره‌ت به‌ ئیسلامیزه‌کردنی سوید نوسیبووم.   

هه‌ڵوێستی هه‌ردوو مۆدێراته‌کان و سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی دیموکراته‌کانی سویددا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت له‌ ڕێی گفتوگۆوه‌ به‌ره‌وڕوویان ببنه‌وه‌، سکرتێری مۆدێراته‌کان ،پار شلینگمان، ده‌ڵێت چیتر نابێت وه‌ک دیارده‌یه‌ک باس له‌و پاره‌ته‌ بکرێت به‌ڵکه‌ ده‌بێت له‌ گفتوگۆدا به‌ره‌وڕوویان ببنه‌وه‌ و سیاسه‌تیان بخرێته‌ ژێر پرسیار. 

هاوده‌نگی مۆدێراته‌کان سکرتێری سۆسیالدیموکراته‌کان ،ئیبراهیم بایلان، ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ ڕێی گفتوگۆوه‌ نیشانی بده‌ین که‌ دیموکراته‌کانی سوید پارتێکی دژه‌بیانی دژه‌ژن و دژه‌ که‌سانی موچه‌خۆرن.

 جێی باسه‌  ئه‌و ئاماره‌ نوێیه‌ پشت به‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ده‌نگی نۆهه‌زار که‌س ده‌به‌ستێت و تێیدا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌دا 50 ی ده‌نگیان هه‌یه‌و به‌ره‌ی حوکوومه‌ت له‌سه‌دا 42. به‌وپێیه‌ ده‌نگده‌رانی پارته‌کانی به‌ره‌ی حوکوومه‌ت به‌راورد به‌ ئاماره‌کانی مانگی مای و کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2006 که‌م بۆته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista