ئوباما له‌ ئاماده‌گییه‌کی بێوێنه‌ی نه‌رویجدا خه‌ڵاتی نوبێلی وه‌رگرت

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ سه‌رمۆنییه‌کی شاهانه‌دا واده‌ی پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی نۆبێله‌، له‌ کاتێکدا له‌ ستۆکهۆلم خه‌ڵاته‌کانی بواری کیمیا و ده‌رمانسازیی، فیزیا و ئه‌ده‌ب هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بواری ئابووری پێشکه‌ش ده‌کرێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل درایه‌ باراک ئوبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا.

- گومانم نییه‌ له‌وه‌ی که‌سانێک هه‌ن له‌من زیاتر شایه‌سته‌ی ئه‌م خه‌ڵآته‌ن، به‌ڵام ئامانجی من ئه‌وه‌یه‌ له‌کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی له‌ جیهاندا به‌رده‌وام بم، به‌م قسانه‌ باراک ئوباما جارێکی تر سه‌رسووڕماوی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی نوبێل ده‌ربڕییه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی که‌ بواری بۆ ئه‌م قسانه‌ی ئوباما ڕه‌خساند له‌ نه‌رویچ، دابینکردنی ئاسایشێک بوو  له‌لایه‌ن ئوسلۆوه‌ که‌ تا ئێستا له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا وێنه‌ی نه‌بووه‌، ئاخر له‌ ترسی ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌وڵی کوشتنی ئوباما و خۆپێشاندان،  120 ملیۆن کرۆنی نه‌رویجی بۆ ئارامی به‌ڕێوه‌چونی سه‌رمۆنی خه‌ڵآته‌که‌ ته‌رخان کردبوو.

به‌ڵام لێره‌ له‌‌ ستۆکهۆلم هێشتا بارودۆخه‌که‌ ئارامه‌ و دانسقه‌یی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌مساڵ زۆری ژماره‌ی ژنانی بره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ پێنج ژن‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista