ساخته‌کاریی سه‌دان کارگه‌ی بچووک ئاشکرا بوو

به‌ سه‌دان کارگه‌ی بچوک له‌ سویددا له‌ به‌رده‌م مه‌ترسیی سزای زیندانیدان، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگه‌ی باج ،سکاتێڤێرکیت، له‌ پشکنێنیکی سه‌رانسه‌ریاندا چه‌ندین له‌ کۆمپانیا و کارگه‌ بچوکه‌کانیان به‌ کاری ساخته‌وه‌ ئاشکرا کردووه‌. زۆر به‌ی ساخته‌کانیش په‌یوه‌سته‌ به‌ ئامێری کاسه‌ و ساخته‌ له‌  تۆمارکردنی داهاته‌کانیان.

- باس له بڕه‌ پاره‌یه‌کی زۆره‌ که‌ ساخته‌ی تێدا کراوه‌ و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌و بوارانه‌دا سه‌رڕاستانه‌ کارده‌که‌ن کاریگه‌ری خراپ ده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌و بواره‌دا بازاڕ له‌سه‌ر کێبه‌ڕکێ وه‌ستاوه‌. قسه‌کانی ،کۆنی سڤێنسۆن، له‌ ده‌ستگه‌ی باجه‌وه‌ باسه‌ له‌و سه‌رجه‌م پێنجسه‌د کارگه‌ و کۆمپانیایه‌ی وه‌ک چێشتخانه‌ و که‌فێتریا، ئارایشتگا،که‌ نزیکه‌ی نیو ملیارد کرۆن له‌ داهاته‌کانیان له‌ حوکوومه‌ت په‌نهان داوه‌. 

جێی باسه‌ زیاتر ساخته‌ له‌ بواری که‌فێتریاکاندا کراوه‌ که‌ له‌ 200 که‌فێتریای پشکنراو 180 یان داهاته‌کانیان وه‌ک خۆی تۆمار نه‌کردووه‌ و کاسه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و کاره‌یان هه‌بووه‌. سه‌رجه‌م 300 که‌س له‌سه‌ ئه‌م کاره‌ سکاڵایان له‌ دژ تۆمارکراوه‌ که‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌و ئه‌گه‌ری زیندانیشدان ئه‌م سزایه‌ بۆئه‌م جۆره‌ ساختانه‌ ئاساییه‌ کاتێک خۆی ده‌دات له‌ بڕه‌ پاره‌ی گه‌وره‌. 

له‌ سه‌رتای ساڵی نوێشه‌وه‌ یاسایه‌کی نوێ ده‌خرێته‌ کار که‌ به‌و پێیه‌ هه‌موو کارگه‌ بچوکه‌کان ده‌بێت ئامێرێکی کاسه‌ی وایان هه‌بێت که‌ ژماره‌ی هه‌موو کردنه‌وه‌یه‌کی کاسه‌که‌ تۆماربکات  به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌ستگه‌ی باج بتوانێت به‌ ئاسانی تۆماره‌کانی بیخوێنێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista